ڕێگەی كلاسیك بۆ خوێندن سوودی زیاترە

پێنج شەممە, 14 کانونی یەکەم 2017 06:15

 

 

لە دوایین توێژینەوەی زانستی دەركەوتووە، خوێندن و نووسین لەسەر كاغەزو بە پێنوسی ئاسایی سوودی زیاتر لە بەكارهێنانی لاپتۆپ و تابلێت هەیە.

چەند توێژینەوەیەكی تازە كە لە چەند ناوەندێكی جیاوازی خوێندن و لە ئاستە جیاوازەكان و لەلایەن چەندان ناوەندی توێژینەوەی زانستییەوە ئەنجامدراوە، ئەوە دەسەلـمێنن كە خوێندن و نووسین لەسەر كاغەزو بە دەست بە پێنووس كاریگەری باشتری هەیە لەسەر مێشكی مرۆڤ وا دەكات باشتر لە بابەتەكە بگەیت و بۆ ماوەیەكی درێژ لە خەیاڵتدا بمێنێتەوە.

ئەو توێژینەوەیە زیاتر ئاشكرای دەكات كە ڕاستە خوێندن و خوێندنەوە لەسەر تابلێت چێژێكی زیاتر دەدات بە خوێندنەوە، بەڵام ئەوە تەنها بۆ ماوەیەكی كەمە، بەڵام بۆ ماوەیەكی درێژخایەن كاغەزو نووسینەوە لە ناو هۆڵەكانی خوێندن سوودی گەلێك زیاترە.

تێك ئای

 

ئـ . كـ