نابێت قوتابیان مۆبایل ببنە قوتابخانەكان

شەممە, 16 کانونی یەکەم 2017 05:11

 

 

وەزارەتی پەروەردەی فەرەنسا ڕایگەیاند: لە مانگی ئەیلولی ساڵی (2018) لە سەرجەم قوتابخانەكانی سەرەتایی و ناوەندی لە تەواوی ووڵات بردنی مۆبایل بۆ قوتابخانەكان قەدەغە دەكرێت لە قوتابیان. 

ئەو بڕیارەی وەزارەتی پەروەردەی فەرەنسا لە بەرژەوەندی تەندروستی گشتیە، لەبەر ئەوەی قوتابیەكان لەكاتی پشوو و نان خواردن مۆبایلیان بەكاردەهێنا.
شایەنی باسە لە كاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی فەرەنسا (ئیمانوێل ماكرۆن) سەرۆكی ئێستای ئەو وڵاتە بەڵێنی دابوو ئەگەر ببێتە سەرۆك پێشنیاری قەدەغەكردنی مۆبایل دەكات لە قوتابخانەكانی سەرەتایی و ناوەندی.

بەهەمان شێوە سەرۆكی شارەوانی پێشووی ویلایەتی نیویۆرك لە ئەمریكا (مایكڵ بلومبێرگ) پێشنیازی قەدەغەكردنی ئامێرەكانی مۆبایلی كردبوو، بەڵام لەلایان دایك و باوكی قوتابیان ڕەتكرایەوە بەبیابوونی ئەوەی دەسەڵاتی ئەوەیان نیە بەسەر منداڵەكانیان لە قەدەغەكردن و نەبردنی مۆبایل بۆ قوتابخانە.

بەپێی توێژینەوەیەكی زانكۆی لەندەن كە لە ساڵی (2015) ئەنجام دراوە دەڵێت، ئەو قوتابخانانەی كە قەدەغەی ئامێرەكانی مۆبایلیان لە قوتابیان كردووە ڕێژەی زیرەكی قوتابیەكان لە (%6.4) بەرز بۆتەوە.

تاكو ئێستا دیار نیە ووڵاتی فەرەنسا ئەو بڕیارە چۆن جێبەجی دەكات، بەڵام ماڵپەڕی (گواردیان) بڵاویكردۆتەوە ئەو بڕیارە نیگەرانی قوڵی یەكێتی مامۆستایانی فەرەنسای بەدوای خۆی هێناوە، چونكە مامۆستایەكان كاتێكی زۆریان دەوێت تاكوو ئەو هەموو قوتابیە دەپشكنن كە ئایە مۆبایلیان لەگەڵ خۆیان هێناوە بۆ قوتابخانە یاخوود نا.

سەرچاوە / تێك ئای

 

ئـ . كـ