بەم ٧ ڕێگایە فەیسبوكەكەت بپارێزە لە ریپۆرت بوون و هاك كردن

پێنج شەممە, 04 کانونی دووەم 2018 06:44

 

 

یەكەم : دڵنیابە لەوەی هەژمارەكەت (Log Out) كردووە.

1. بۆ ئەوەی پاسۆردی لە فەیسبووك بگۆڕیت ئەوا بڕۆ بۆ (Account Settings).
2. پاشان لە تابی (General) دا بەرامبەر نووسراوەی (Password) كرتە بكە لەسەر (Edit).
3. ئێستا سێ خانە دەكەوێتە بەرچاوت كە تێیدا دەتوانیت تێپەڕە وشەكەت بگۆڕیت بۆ ئەو تێپەڕە وشە بەهێزەی دروستت كردووە.
تێپەڕە وشەی بەهێزیش بەم شێویە دەبێ دوو پیتی كەپیتەڵ، دوو هیما، دوو پیتی بچووك، دوو ژمارە، نمونە (@T1E#c9h)
4. دوای نووسینی تێپەڕە وشەكان وە ئەوا كرتە بكە لەسەر دوگمەی (Save Changes).

دووەم : دڵنیابوون لە ڕێگەی ژمارەی مۆبایل

كاتێك تۆ ژمارەی مۆبایلەكەت چاڵاك دەكەیت، فەیسبووك كۆدێكی دڵنیایی بە كورتە نامەیەك بۆ ژمارە مۆبایلەكەت ڕەوانە دەكات لە كاتی هەر چوونە ژوورەوەیەكدا، بە جۆرێك دەبێت كۆدی كورتەنامەكە لە خانەی داواكراو لە فەیسبووك بنووسیت ئینجا دەتوانیت بڕۆیتە ژوورەوە، ئەمە سوودێكی زۆر باشی هەیە بۆ پاراستنی هەژمارەكەت لە هاككردن، چونكە ئەگەر كەسێك تێپەڕە وشەكەشت بزانێت ئەوا ڕاستەوخۆ ناتوانێت بچێتە ژوورەوە تا ئەو كۆدەی لە ڕێگەی كورتەنامە هاتووە نەنووسێت (بۆ ئەوەی ئەم كردارە چاڵاك بێت پێویستە هەنگاوی چوارەمیش جێبەجێ بكەیت.).
بێگومان ئەگەر ژمارەی مۆبایلەكەت بە دروستی نووسیبێت ئەوا كۆدەكە تەنها لای خۆتەو خۆت دەیبینیت بەمەش هەژمارەكەت پارێزراوتر كرد لە دەستپێگەیشتنی كەسانی ترەوە.
سوودێكی تری نووسینی ژمارەی مۆبایل ئەوەیە كاتێك تۆ تێپەرە وشەكەت لەبیركردووەو داوادەكەیت تێپەڕە وشەیەكی نوێ بۆ هەژمارەكەت بەكاربێنیت ئەوا لەم كاتەدا فەیسبووك كۆدێك بە كورتەنامە بۆ ژمارەی مۆبایلەكەت ڕەوانە دەكات، ئینجا بە نووسینی كۆدی كورتەنامەكە دەتوانیت تێپەڕە وشەیەكی نوێ بنووسیت بۆ هەژمارەكەت.
شایانی ئاماژەپێدانە لە كاتی داواكردنی تێپەڕە وشەی نوێ، ئەگەر ژمارەی مۆبایلەكەت چاڵاك نەكردبێت ئەوا كۆدی دڵنیایی بۆ ناونیشانی پۆستی ئەلیكترۆنیت ڕەوانە دەكرێت، ڕەنگە لەو كاتەدا پۆستی ئەلیكترۆنیت لەلایەن كەسێكی ترەوە دەستی بەسەرداگیرابێت و بە ئاسانی بتوانێت هەژماری فەیسبووكەكەشت بگۆڕێت.
بۆیە ئەگەر تا ئێستا ژمارەی مۆبایلەكەت چاڵاك نەكردووە بۆ هەژمارەكەت، ئەوا واباشە چاڵاكی بكەیت وەك ئەوەی لە خوارەوە هەنگاوەكانم ڕوونكردۆتەوە.
1. سەرەتا بڕۆ بۆ (Account settings).
2. پاشان لە لیستی لای چەپ كرتە بكە لەسەر (Mobile).
3. لەو پەڕەیەی بۆت دەبێتەوە كرتە بكە لەسەر دوگمەی (Add a phone).
4. ئێستا بۆكسێك دەكرێتەوە، داوای نووسینی تێپەڕە وشەی هەژمارەكەت دەكات.
5. دوای نووسینی تێپەڕە وشەو كرتە كردن لە دوگمەی (Submit)، لە بۆكسێكی تردا پێویستە وڵاتەكەت و ناوی ئەو كۆمپانیایەی ژمارەی مۆبایلەكەت لێی وەرگرتووە هەڵبژێریت، دواتر كرتە بكە لەسەر (Next)، ئەگەر ناوی كۆمپانیای خاوەن هێڵی مۆبایلەكەت لە لیستەكەدا نەبوو ئەوا كرتە بكە لەسەر بەستەری (Add your phone number here) بۆ نووسینی ژمارەكەت.
6. ئێستا پێویستە كورتە نامەیەك ناوەڕۆكەكەی پیتی (F) بێت ڕەوانە بكەیت بۆ ئەو ژمارەیەی لە خاڵی یەكەم نووسراوە (ئەگەر تۆ هێڵەكەت كۆڕەك نییە ئەوا ژمارەیەكی جیاواز لە وێنەی خوارەوەت بۆ دەنووسرێت).
7. پاش ناردنی كورتەنامەكە كەمێك چاوەڕوان بە تا كۆدێكت بۆ دێت، تۆش كۆدەكە لە خانەی خاڵی دووەم بنووسە، هەروەها لە خوارەوەی بۆكسەكە دوو بژاردە هەیە كە یەكەمیان پێت دەڵێت ژمارەكەت بڵاوبكەرەوە بۆ هاوڕێكانت و دووەمیان دەڵێت هاوڕێكانت بتوانن تێكستت بۆ ڕەوانە بكەن لە فەیسبووكەوە، تۆ ئازادیت لە چاڵاككردن و ناچاڵاككردنیان، بەم شێوەیە ژمارەی مۆبایلەكەت بۆ هەژمارەكەت چاڵاككرا.

سێیەم: چاڵاككردنی (Secure browsing)
بۆ ئەوەی چاڵاكییەكانت لە فەیسبووكدا سەلامەتتر بێت ئەوا (Secure browsing) بۆ هەژمارەكەت چاڵاك بكە، بە چاڵاك كردنی ئەم كردارە، ئەوا خۆكارانە سنوور بۆ گشت ئەو بەرنامە بەكاربەرییە دەرەكیانە دادەنێیت كە پەیوەستكراون بە فەیسبووكەوە لە زیان گەیاندن بە هەژمارەكەت یان بردنی زانیارییە كەسیەكانت بەبێ ڕێپێدان، بۆ ئەوەی (Secure browsing) چاڵاك بكەیت، ئەم هەنگاوانەی خوارەوە جێبەجێ بكە.
1. لە پەڕەی (Account Setting) دا لە لیستی لای چەپ كرتە بكە لەسەر (Security).
2. پاشان كرتە بكە لەسەر (Secure browsing).
3. پاشان بژاردەی (Browse Facebook on a secure connection (https) when possible) چالاك بكە. ئینجا كرتە بكە لەسەر (Save Changes).

چوارەم: چاڵاك كردنی (Login Approvals)
(Login Approvals) یەكێكی ترە لە ڕێگەكانی پاراستنی هەژمار لە فەیسبووك. بە چاڵاك كردنی ئەم بژاردەیە، كۆدێك بە شێوەی كورتەنامە بۆ ژمارە مۆبایلەكەت ڕەوانە دەكرێت كاتێك تۆ یان كەسێكی تر بە ئامێرێكی ترەوە هەوڵی چوونە ژوورەوەی هەژمارەكەت دەدات، دوای ئەوەی تێپەڕە وشە بۆ هەژمارەكەت دەنووسیت ئەوا لاپەڕەیەكی تر دەكرێتەوەو تێیدا داوای نووسینی ئەو كۆدە دەكات كە لە ڕێگەی كورتەنامەوە بە دەستت گەیشتووە.
1. بۆ چاڵاك كردنی ئەم بژاردەیە لە (Account Settings) دا لە بەشی (Security) كرتە بكە لەسەر (Login Approvals).
2. دوای ئەوەی چوارگۆشەی تەنیشت نووسینی (Require me to enter a security code each time an unrecognized computer or device tries to access my account) چاڵاك دەكەیت، پەنجەرەیەك دەكرێت وەك ئەم وێنەیە.
3. ئێستا كرتە بكە لەسەر دوگمەی (Set up Now)، پاشان ئەم بۆكسەی خوارەوە دەكرێتەوە كە داوای نووسینی تێپەڕە وشە دەكات.
4. پاشان ژمارەی مۆبایلەكەت بنووسە (ئەگەر ژمارەی مۆبایلەكەت چاڵاك كردبێت وەك ئەوەی لە هەنگاوی دووەم باسكرا ئەوا ئەم بۆكسەت بەرچاو ناكەوێت و راستەوخۆ كورتەنامەیەكت بۆ دێت).
5. پاش نووسینی ژمارەی مۆبایل و كرتە كردن لەسەر دوگمەی (Continue) ئەوا كورتەنامەیەك بۆ مۆبایلەكەت دێت و تۆش كۆدی كورتەنامەكە لەو بۆكسەی خوارەوە بنووسە.
6. ئەگەر دوای ماوەیەك هیچ كورتەنامەیەكت بۆ نەهات، ئەوا كرتە بكە لەسەر بەستەری (Resend Code) بۆ ئەوەی دووبارە كۆدێكی ترت بۆ ڕەوانە بكرێت.
7. دوای نووسینی كۆدی كورتەنامەكە ئەوا كرتە بكە لەسەر (Confirm)، پاش ئەوە بۆكسێكی تر دەكرێتەوەو داوای نووسینی ناوی كۆمپیوتەرەكەت دەكات، تۆش ناوی كۆمپیوتەرەكەت بنووسە، دواتر كرتە بكە لەسەر (Next).
8. ئێستا ئەگەر هەنگاوەكانی سەرەوەت بە دروستی جێبەجێ كردبێت ئەوا بژاردەی (Login Approvals) بە سەركەوتوویی چاڵاك بووە.
9. ئێستا بۆكسێكی تر دەبێتەوەو داوای دامەزراندنی (Code Generator) دەكات بۆ سەر مۆبایلەكەت. ئەمەش سوودی هەیە لە كاتێكدا كە هیچ كۆدێكت لە ڕێگەی كورتەنامە بەدەست ناگات، ئەگەر ئارەزوو ناكەیت (Code Generator) بۆ مۆبایلەكەت دامەزرێنیت ئەوا كرتە بكە لەسەر دوگمەی (Not Now).


پێنجەم: ناچاڵاككردنی (Keep me logged in)
كاتێك دەتەوێت بڕۆیتە ژوورەوە بۆ فەیسبووك، لە پەڕەی چوونە ژوورەوەدا جگە لە خانەی ناوی بەكارهێنەرو تێپەڕەوشە چوارگۆشەیەك هەیە لە تەنیشت نووسینی (Keep me logged in)، دڵنیابە لەوەی ئەم چوارگۆشەیە ناچاڵاكە ئینجا هەوڵ بدە بڕۆیتە ژوورەوە بۆ فەیسبووك، ئەمەش وا دەكات هەر كاتێك هەوڵی چوونەژوورەوە بدەیت ئەوا پێویستت بە نووسینی ناوی بەكارهێنەرو تێپەڕەوشە دەبێت، ئەم كردارە زیاتر سوودی هەیە لە كاتكێدا كە كۆمپیوتەرەكەت كەسێكی تریش بەكاریدەهێنێت.

شەشەم: خۆپاراستن لە بەستەرە زیانبەخشەكان
ئەوەی لەم خاڵەدا دەمەوێت ئاماژەی پێبدەم دڵنیابوونە لەو بەستەرەی كە دەتەوێت كرتەی لەسەر بكەیت ! بۆیە وا باشە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بكەیت كاتێك دەتەوێت بەستەرێك بكەیتەوە.
1. ئەگەر بەستەرێكت بۆ هاتووە بە ناوی یەكێك لە هاوڕێكانتەوە ئەوا قسە لەگەڵ هاوڕێكەتدا بكەو لێی دڵنیابە كە ئایا بەستەرەكەی ناردووە یان نا، چونكە بەستەرە زیانبەخشەكان زۆربەیان بە ناوی هاوڕێیەكتەوە بەدەستت دەگات بەبێ ئەوەی هاوڕێكەت ئاگاداری ناردنی بێت.
2. كاتێك كرتەت لەسەر هەر بەستەرێك كردو داوای نووسینی ناوی بەكارهێنەرو تێپەڕە وشەی لێت كرد، ئەوا بەهیچ شێوەیەك ناوو تێپەڕەوشەكەت مەنووسە.
3. چوونە ژوورەوەكانت تەنها لە ڕێگەی (facebook.com) بێت، یان ئاپی facebook لە ڕێگەی هیچ ماڵپەڕێكی ترەوە هەوڵی چوونەژوورەوە بۆ فەیسبووك مەدە.
4. هەموو كات وێبگەڕەكەت نوێ بكەرەوە بۆ دواترین وەشان بۆ دڵنیابوون لە پینەكردنی كەلێنە زیانبەخشەكان و تا ئاگادار بكرێیتەوە لەو بەستەرو ماڵپەڕانەی زیان دەگەیەنن بە كۆمپیوتەرو مۆبایلەكەت.


حەوتەم: چوونەدەرەوە لە فەیسبووك
كاتێك دەتەوێت لە فەیسبووك بڕۆیتە دەرەوە دڵنیابە لەوەی هەژمارەكەت (Log Out) كردووە.
ئەوەی لەم حەوت خاڵەی سەرەوەدا باسكرا گرنگترین ڕێگاكانی پاراستنی هەژماری فەیسبووك بوو، هەر بەكارهێنەرێكی فەیسبووك پێویستە ڕەچاوی خاڵەكان بكات بۆ ئەوەی هەژمارەكەی دووربخاتەوە لە دەست كەسانی تر و بڵاونەبوونەوەی زانیارییە تایبەتەكانی ، دووربوون لە ڕیپۆرت بوون.

سەچاوە/ تێك ئای

 

ئـ . كـ