ناسكترین لاپ تۆپ دروست دەكرێت

دوو شەممە, 08 کانونی دووەم 2018 08:20

 

 

بەرهەمهێنەرێكی كۆمپیوتەرە تاكە كەسیەكان لەم دواییانەدا لاپ تۆپێكی بەقەبارەی (98.8) میلیمەتر دروستكردووە، ئەو كۆمپانییە دەڵێت: ئەوە ناسكترین لاپ تۆپی جیهانە.

كۆمپانیای ئیسەر دەیەوێت لە پێشانگای بەرهەمە ئەلیكترۆنییەكانی ئەمساڵ نموونەیەك لە لاپ تۆپی (swify) نمایش بكات، ئەو دەزگایە بەقەبارەی (98.8) میلی مەتر تەنانەت لە نموونەی پێشووشی ناسكترە، ئەو كۆمپانیایە رایگەیاندووە، دەكات كە ئەوە ناسكترین لاپ تۆپی جیهانە.

ئەو دەزگایە بە (8) گێگابایت رام و (256) گێگابایت قەبارەی پاشكەوتی (PCLE SSD) دروست كراوە.

لەلایەكی تریشەوە مۆنیتۆری دەزگاكە لە (13.3) ئینچ بۆ (14) ئینچ بەرز بۆتەوە، بەڵام كوالێتییەكەی هەر (1080) پێكسڵە، بەڵام یەكێك لە تایبەتمەندییە باشەكانی (swify) ە كە بۆ بەكارهێنەرەكان سەیر دەبێت، توانای پێوەندی (4G LTE) ە، كە لە نێوان لاپ تۆپەكانی ئێستا بە دەگمەن دەبینرێت، ئەمەو نرخی ئەو لاپ تۆپە (1699) دۆلارە.

 

ئـ . كـ