سۆنی مۆبایلێكی نوێ‌ دەخاتە بازاڕ

هەینی, 12 کانونی دووەم 2018 07:44

 

 

كۆمپانیای سۆنی مۆبایلێكی نوێی خستە بازاڕەكان، ئەم مۆبایلە ئاست مام ناوەندیە پرۆسێسەری سناپ دراگۆن (630) لەخۆی گرتووە، مۆبایلی (XA2) روونماكەی (5.5) ئینج و توانستی پاتریەكەی (3300) میللی ئەمپێر، رامەكەی (3) گێگابایت و بیرگەی ناوەكی (32) گێگابایت، جێگەی باسە هەردوو مۆبایلەكە پشتگیری بیرگەی دەرەكی دەكەن.

دووەم مۆبایل (XA2 Ultra) روونماكەی (6) ئینجەو توانستی پاتریەكەی (3580) میللی ئەمپێر، رامەكەی (4) گێگابایت و بیرگەی ناوەكی (64) گێگابایتە.

هەردوو مۆبایلە نووێیە كامێرای دواوەی (23) مێگاپێكسڵ، كامێرای گۆشەی (8) مێگاپێكسڵ و كامێرای پێشەوەی (16) مێگاپێكسڵە.

ئاماژە بەوەكراوە هەردوو مۆبایلەكە بە ڤێرژنی ئەندرۆید ئۆریۆ كار دەكەن و مانگی داهاتوو بەردەست دەبن.

سەرچاوە/ تێك ئای

 

 

ئـ . كـ