نۆكیا مۆبایلێك دروست دەكات 5 كامێرای لەسەرە

پێنج شەممە, 01 شوبات 2018 07:17

 

 

كامێراو وێنەگرتن ئەمڕۆ بۆتە شتێكی زۆر گرنگ لەسەر مۆبایلە زیرەكەكان، وەكوو مۆبایلی گوگڵ كە باشترین كامێرای لەسەر جێگیركراوە، كۆمپانیایەكانی سامسۆنگ و ئەپڵ و هواوی سۆنی هەمیشە هەوڵی ئەوەیان داوە كە باشترین كامێرای لەسەر مۆبایلەكانیان جێگیر بكەن.

هەر لەبەرئەوەشە كۆمپانیای نۆكیا دەیەوێت بێتە ناو ئەو پێشبڕكێیە ركابەری ئەو كۆمپانیایانە بكات بەم مۆبایلە نوێیە.

بەپێی وێنەیەكی دزە پێكراو كە ماڵپەرێكی چینی بڵاویكردۆتەوە، كۆمپانیای نۆكیا ئێستا كار لەسەر ئەوە دەكات كە مۆبایلێك بەناوی (Nokia 10) بەرهەم دەهێنێت كە خاوەنی (5) كامێرایە.

مۆبایلەكە خاوەنی (5) كامێرایە لە دواوە، چوار كامێرایان لەسەر شێوەی ئەڵماسە پێنجەمیشیان لەسەرەوەی بەینی لیدی فلاشە.

(IMG-6-1) ئەو زانیاریانەی دزەی پێكراوە هەر ئەوەندەیە، بەڵام بە تێپەڕبوونی كات زانیاری زیاتریان دەستدەكەوێ لەسەر ئەو جۆرە نوێیەی مۆبایلی نۆكیا كە بە (Nokia 10) دەناسێندرێت.

سەرچاوە/ تێك ئای

 

ئـ . كـ