ئەپڵ بڕیارێك بۆ Iphone 7 دەدات

چوار شەممە, 07 شوبات 2018 06:27

 

 

پاش ئەوەی ئایفۆن حەوت دەرچوو خرایە بازارەكانەوە، زۆر لە بەكارهێنەران گلەییان هەبوو بەوەی كێشەیەك لە ئایفۆن حەوت هەیە ئەویش نەمانی شەبەكەیە كە دەنووسرێت (No service) ئەمە لەكاتێكدایە كە ماوەی زیاتر لە ساڵێك دانی دانا بەو كێشەیە، وابریارە بەبێ بەرامبەر ئەو مۆبایلانە چاك بكات.

پێگەی (The verge) ئاماژەی بەوە كردوە، یەكەمجار كێشەكە لە ئەیلولی ساڵی (2016) دەركەوتووە، دوای دەرچوونی ئایفۆن حەوت، ئەمە لەكاتێكدا هەندێك لە بەكارهێنەران كێشەیان هەبوو لەوەی مۆبایلەكانیان شەبەكەی نامێنێت دوای ئەوەی لە دۆخی فڕۆكەوە دەیگۆڕن بۆ دۆخی ئاسایی.

لەو كاتەدا ئەپڵ وتی : مۆبایلەكانتان ریستارت بكەنەوە، دواتر سیمكارتەكە دەربێنن دواتر سیمكارتەكە بخەنە ناویەوە چارەسەر دەبێ، بەڵام بە ووتەی بەكارهێنەران بێ هیچ سوودێك نەبوو ئەم رێگەیە.

كۆمپانیای ئەپڵ لە نوێترین لێدوانیدا وتی: دەبێت ئەو مۆبایلانەی كێشەیان هەیە بگەرێندرێتەوە بۆ كۆمپانیا بۆ ئەوەی چارەسەر بكرێن ئاماژەی بەوە كرد تەنها ژمارەی كەم لە بەكارهێنەرانی ئایفۆن حەوت تووشی ئەم كێشەیە بوون.

سەرچاوە / تێك ئای

 

ئـ . كـ