ملوانكەی وێنەگر دەكەوێتە بازاڕ

یەک شەممە, 18 شوبات 2018 06:14

 

 

ملوانكەیەك بە خولگەی (360) پلە لەهەر چواردەوری خۆی وێنە دەگرێت، ئەوەش دوایەمین داهێنانی جیهانی تەكنۆلۆژیایە كە بە سوودوەرگرتن لە كامێراكانی خۆی دەتوانێت گرتەی ڤیدیۆیی بە كوالێتی باشی تۆمار بكات.

ئەو ملوانكەیە بێ سیمە هێدفۆن و سێ كامێرای پێشكەوتووی هەیەو لەلایەن كۆمپانیای لینك فلۆوە بەرهەم هێنراوە.

ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی كە لەلایەن كامێراكانی ئەو ملوانكەوە تۆمار دەكرێن بە كەڵك وەرگرتن لە بەرنامەیەكی مۆبایل لەسەر مۆبایلیش پاشكەوت بكرێن و ببینرێن، هەروەها بڕیار وایە توانای بڵاوكردنەوەی ڕاستەوخۆشی زیاد بكریتە تواناییەكانی ئەو ملوانكە.

گۆڕینی كونۆ (زاویە) ی بینینی كامێراكان یەكێك تر لە تواناكانی خولگەی (360) ەو وادیارە ئەو بەرهەمە لەلایەن گەشتیاران و بەتایبەتی كەژەوانان و ئەوانەی حەزیان لە وەرزشە دژوارە ئاوی و خاكییەكانە پێشوازی لێكراوە.

بڕیار وایە ئەو بەرهەمە ساڵی داهاتوو بەنرخی نزیكەی (600) دۆلار لە بازاڕدا بفرۆشرێتەوە.

 

ئـ . كـ