كۆمپانیا ئەلیكترۆنییەكان لە بەرشلۆنە ركابەری یەكتری دەكەن

سێ شەممە, 27 شوبات 2018 05:53

 

 

بڕیارە بەم نزیكانە كۆمپانیاكانی بواری تەكنەلۆژیا پێشانگایەك بكەنەوەو تێیدا نوێترین بەرهەمە ئەلیكترۆنییەكانی خۆیان نمایش بكەن.

هەریەكە لە كۆمپانیا ناسراوەكانی جیهان (سۆنی، ئەپڵ، سامسونگ، نۆكیا) ركابەری سەرەكی ئەو پێشانگایەن كە بڕیارە لەشاری بەرشلۆنەی ئیسپانیا بكرێتەوە.

سامسونگ ئاشكرای كردووە، نیازی نمایش كردنی مۆبایلی نوێی (گاڵاكسی S9) ی هەیە، كە تێیدا كۆمەڵێك گۆڕانكاری نوێی تێدا ئەنجامداوە.

هاوكات كۆمپانیای نۆكیاش باسی لەوەكردووە، كە مۆبایلی نوێ‌ (8810) نمایش دەكات، كە بەیەكێك لە مۆبایلە هۆشمەندەكان ئەژمار دەكرێت.

هەروەها كۆمپانیای سۆنی ژاپۆنیش رایگەیاندووە، مۆبایلێكی نوێی ئامادەكردووە بۆ نمایش كردن بەناوی (ئێكسپریا ئێكس Z 2) كە پشت بەستووە بە تەكنەلۆژیای (4K).

 

ئـ . كـ