تۆڕی مۆبایل لەسەر مانگ دادەنرێت

چوار شەممە, 28 شوبات 2018 06:16

 

 

چەند كۆمپانیایەكی بەناوبانگی ئەوروپی نیازیان وایە تۆڕێكی مۆبایل لەسەر رووی مانگ دابمەزرێنن.

دوای تێپەڕبوونی (50) ساڵ بەسەر تێپەڕینی چوونی یەكەم مرۆڤ بۆ سەر رووی مانگ، هەریەكە لە كۆمپانیاكانی (ڤۆدافۆن و نۆكیاو ئۆدی) نیازیان وایە یەكەم تۆڕی مۆبایل لەسەر رووی مانگ دابمەزرێنن.

كۆمپانیای ڤۆدافۆن رایگەیاندووە، ئەوان كۆمپانیای نۆكیایان هەڵبژاردووە تاكو تۆڕێكی گەیاندنی مۆبایل دروست بكات بۆ سەر رووی مانگ كە كێشەكەی تەنها یەك كیلۆگرام بێت.

هاوكات ڤۆدافۆن راشیگەیاندووە، ئەوان پلانیان داناوە بۆ ساڵی داهاتوو پرۆژەكەیان بخەنە بواری جێبەجێكردن و نۆ كۆمپانیای تریش هاریكاریان دەكەن.

 

 

ئـ . كـ