شەوانە ئامێرە ئەلیكترۆنییەكانتان بكوژێننەوە

هەینی, 02 ئازار 2018 08:07

 

 

گەورە پزیشكانی بەریتانیا داوا لە هاوڵاتیان دەكەن شەوانە ئامێرە ئەلیكترۆنییەكانیان بكوژێننەوە، نەوەكو نەخۆشی مەترسیدار بڵاو ببێتەوە.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی (دەیلی تەلەگراف) كە ئەمڕۆ بڵاویكردۆتەوەو تێیدا داوا لە هاوڵاتیان كراوە، لەكاتی شەواندا ئامێرە ئەلیكترۆنییەكانیان بكوژێننەوە، نەوەكو نەخۆشی مەترسیداری لێبڵاوببێتەوە.

ناونیشانی بابەتی رۆژنامەكە بەناوی (مەترسییە تەندروستییەكانی رەنگی شین) و تێیدا هاتووە، پزیشكانی بەریتانیا داوا لەهەموو پزیشكان دەكەن لەكاتی شەواندا ئامێرە ئەلیكترۆنییەكانیان بكوژێننەوە، چونكە مەترسی زۆر هەیە تیشكی پیس بڵاوببێتەوە، ئەوەش نەخۆشی مەترسیداری بەدوادادێت.

لەلایەن خۆشیەوە (سالی دایڤیس) پرۆفیسۆری پزیشك رایگەیاندووە، تیشكی پیس كاریگەری هەیە لەسەر بڵاوبوونەوەی هەریەكە لەنەخۆشییەكانی شێرپەنجەو سییەكان و دڵ.

ناوبراو باسیشی لەوەكردووە، كە نەبوونی رۆشنبیری تەندروستی لەو بارەیەوە كاریگەری نەرێنی دەكاتە سەر هەزاران خێزان و تووشی نەخۆشیان دەكات، پێشی وایە ساڵانە بەو هۆكارەوە (30) هەزار كەس گیان لەدەست دەدەن.

 

ئـ . كـ