ئەم 5 پرسیارە لە گۆگڵ مەكەن ؟؟

هەینی, 09 ئازار 2018 06:50

 

 

گۆگل بە یەكێك لە باشترین پەرەكانی ئینتەرنێت دادەنرێت كە زۆرترین گەڕانی تێدا دەكرێت و بۆ وەرگرتنی زانیارییەكان بەكاربەران سەردانی دەكەن، گۆگل هەرچەند هەموو توانایەكی خستۆتە گەر كە وەڵامی ڕاست و پێویستت بداتەوە، بەڵام هیچ كات پرساری ئەم پێنج زانیاریانەی خوارەوە مەكە، ئەویش لەبەر كۆمەڵێك هۆكار:

1. دابەزاندنی كێشی جەستە ؟؟

چەندین ماڵپەر هەیە كە زانیاری هەڵەت پێدەدات لەسەر چۆنیەتی دابەزاندنی كێش، هەروەها رێنمایت دەكەن كە چەند جۆرێك حەپ بەكاربهێنیت كە جۆرەكەیان خراپەو تووشی چەندین نەخۆشی مەترسیدار یان مردنت دەكەنەوە.

2. چۆنەیتی ئەنجامدانی تاوان ؟؟

كارێكی ئاساییە گەر لە گۆگڵدا بۆ چۆنیەتی دروستكردنی بۆمب بگەڕێیت یان چۆنەیەتی ئەنجامدانی تاوانێك، بەڵام ئەم كارەت دەبێتە هۆی ئەوەی تووشی لێپرسینەوەی یاسایت بكەنەوە.

3. نیشانەكانی نەخۆشییە مەترسیدارەكان ؟؟

هەتا زیاتر بە دوای نیشانەكانی ئەو نەخۆشیە مەترسیدارانەدا بگەڕێیت كە تووشت بووە، زیاتر حەز دەكەیت بەدوای نیشانەكانیدا بگەڕێیت، بەمەش گومان و دڵەراوكێت بۆ زیاد دەكات و هیچ سوودێكی نیە، جگە لەوەی تووشی سەرئێشان و نەخۆشی ترت دەكاتەوە، بۆیە لەكاتی نەخۆش كەوتنتدا سەردانی پزیشكی پسپۆر بكە.

4. من كێم ؟

بە هیچ شێوەیەك بەدوای زانیارییەكانی تایبەت بە خۆت مەگەرێ، چونكە ئەنجامی گەرانەكەت بە دڵی تۆ نابێت، زۆرینەی كاتیش بەكاربەرانی ئینتەرنێت بەدوای سیفاتی ناشرین و شەرانیدا دەگەرێن، بۆیە زۆرینەی خەڵكی شتی نەرێنی لەسەرت دەنوسن.

5. كێ ئەمیری نێیجیریایە ؟

ئەم پرسیارە لە گۆگڵدا زۆر دەكرێت، هۆكاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە لە ئیمێڵدا كەسێكی ساختە بە ناوی ئەكیری نێیجیریاوە پەیوەندیت پێوە دەكات كە حەز دەكات پارەیەكی زۆرت بداتێ لەبەرامبەر كارێك یان پارەیەكی كەمدا، بەهیچ شێوەیەك وەلامی ئەم جۆرە ئیمێڵانە مەدەرەوەو هیچ برە پارەیەكیش مەنێرە.

 

ئـ . كـ