كۆمپیوتەرو لاپتۆپ بەم شێوەیە پاك دەكرێتەوە

شەممە, 10 ئازار 2018 05:46

 

 

لەكاتی زۆر بەكارهێنانی ئامێرەكانی كۆمپیوتەرو لاپتۆپ كە تۆزو پیسیان لەسەر دەنیشێت، پێویستە بە ڕێگەیەك پاكبكرێتەوە كە زیان بەو ئامێرانە نەگات و نەبێتە هۆی لەكاركەوتنیان.

لەكاتی پاككردنەوەی شاشەی كۆمپیوتەر نابێت بڕێكی زۆر لە ئاو یاخود كەرەستەكانی تری پاككردنەوە كە ماددەی كیمیاییان تێدایە بەكاربهێنرێت، بەڵكو دەبێت بڕێكی كەم ئاو بدرێت لە پارچە قوماشێكی پاك یان لۆكەو شاشەی كۆمپیوتەری پێ پاكبكرێتەوە.

كیبۆردی كۆمپیوتەرو لاپتۆپ بەهیچ جۆرێك نابێت بە ئاو كەرەستەی تر پاكبكرێنەوە، پێویستە بەو كەرەستانەی كە هەوایان هەیە وەك وشككەرەوە كە لە دوورەوە هەواكەی لێبدرێت یان بە بەكارهێنانی فڵچە یاخود پارچە قوماشێكی ووشك پاك بكرێنەوە، بۆئەوەی تۆزو خۆڵەكەیان نەمێنێت.

هەروەها بۆ پاككردنەوەی ناوی كۆمپیوتەر باشترە ببرێتە لای كەسانی شارەزا لە چاككردنی ئامێرەكانی كۆمپیوتەرو لاپتۆپ ئەوان بە كەرەستەی تایبەت پاكی دەكەنەوە.

ماڵپەڕی (computer-wd) دا هاتووە، دوای تەواو دڵنیابوونەوە لە پاككردنەوەی ئامێری كۆمپیوتەرو لاپتۆپ و نەمانی تەڕی و جوان وشكبوونەوەی ئەو كات دەتوانرێت بدرێت لە كارەباو دووبارە كاری پێبكرێتەوە.

سەچاوە/ تێك ئای

 

ئـ . كـ