سێ‌ كۆمپانیا جیهان كۆنترۆڵ دەكەن

دوو شەممە, 12 ئازار 2018 07:10

 

 

هاوبەشی دامەزرێنەری ئەپڵ (وۆزنپاك) ئاشكرای دەكات لە ساڵی (2075) هەریەك لە ئەپڵ، گۆگڵ و فەیس بووك دەست بەسەر جیهاندا دەگرن.

(وۆزنپاك) وتیشی ئەو سێ (3) كۆمپانیایە رۆژ لە دوای رۆژ بەكارهێنەری بەرهەم ماڵپەرەكانیان زیاد دەبن و تا ئەو كاتەش كۆمپانیاكان بە شێوەیەكی زۆر زیاتر لە ئێستا گەورەتر دەبن و لەگەڵ ئەوەشدا بەكارهێنەرانیان زیاتر دەبێت.

جێگەی باسە (وۆزنپاك) لەگەڵ (ستیڤ جۆبز) لە ساڵی (1976) كۆمپانیای ئەپڵیان دامەزراند، قسەكانی (وۆزنپاك) گرنگی زۆریان پێدەدرێت.

 

ئـ . كـ