فەیسبوک چەند تایبەتمەندییەک زیاد دەکات

پێنج شەممە, 03 ئایار 2018 14:28

پاش ئەو قسەو باسانەی هاتنە سەر کۆمپانیای فەیسبوک بەهۆی دزەکردنی زانیاریە نهێنیەکانی ژمارەیەکی زۆر خەڵک لە ئێستادا ئەو تۆڕەکۆمەڵایەتیە بەنیازن ژمارەیەکی تایبەت مەندی نوێ زیاد بکەن .

لە میانەی کۆنگرەی "فەیسبوک ئێف ٨'' بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فەیسبوک "مارک زوکر بێرگ" ئاشکرایکردووە تایبەت مەندی سڕینەوی  زانیاریەکانی گەڕان بەناو فەیسبوک و بەرنامەی یەکتر ناسین زیاد دەکەن .

بەڕێوەبەری فیسبوک ئاشکراشی کردووە ئەم تایبەت مەندیانە وادەکات بەکارهێنەرانی فەیسبوک بتوانن پەیوەندی دوورودرێژ و ڕاستەقینە ببەستن .

تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ بەشێوەیەکە هیچ کەسێک ناتوانێت تایبەت مەندیەکانی بەکارهێنەر ببینێت تەنانەت هاوڕێکانیشی و هەمو شتێک نهێنی دەبێت ، چاوەڕواندەکرێت لە چەند مانگی داهاتودا بخرێتە بەردەست بەکارهێنەرانی فەیسبوک  .


f.q