له‌سه‌ر قۆڵی مرۆڤ شاشه‌ دروست ده‌بێت

دوو شەممە, 07 ئایار 2018 12:42
به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا زانایان له‌و بواره‌دا چه‌ندان ئامێری ناوازه‌یان دروست كردووه‌، هه‌روه‌ها له‌ نوێترین به‌رهه‌مدا كاتژمێرێكی زیره‌كیان دروست كردووه‌ كه‌ ده‌توانێت ئیش به‌ شاشه‌ی كاتژمێره‌كه‌ت بكه‌ی له‌سه‌ر قۆڵته‌وه‌.
 
به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ری "ده‌یلیمه‌یل l" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ كاتژمێرێكی زیره‌ك ده‌كات كه‌ ده‌توانیت ئیش به‌ شاشه‌كه‌ی بكه‌ی له‌سه‌ر قۆڵت و ده‌ڵێت، چه‌ند زانیایه‌كی بواری ته‌كنه‌لۆژیا له‌ زانكۆی "كارجینێنت میلۆن"، بۆ یه‌كه‌مجار كاتژمێرێكی زیره‌كیان دروست كرد كه‌ ده‌توانێت له‌ ریگه‌ی قۆڵته‌وه‌ كاری پێ بكه‌ی و چالاكییه‌كانی رۆژانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجام بده‌ی، وه‌ك ماڵپه‌ره‌كه‌ روونی كردووه‌ته‌وه‌ ئه‌م بۆ یه‌كه‌مجاره‌ كاتژمێرێكی زیره‌ك دروست بكرێت له‌م شێوه‌یه‌ كه‌ بتوانی له‌ رێگه‌ی پێشاندانی خۆییه‌وه‌ كاری پێبكه‌ی.
 
زانایانی به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌م كاتژمێره‌ زیره‌كه‌ ده‌ڵێن، ناوی ئه‌م كاتژمێره‌ نراوه‌ "LumiWatch" كه‌ قه‌باره‌كه‌ی كه‌مێك له‌ كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كانی دنیا گه‌وره‌تره‌ كه‌ قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 40 سانتیمه‌تر، هه‌روه‌ها ده‌توانیت له‌ رێگه‌ی بلووتووسه‌وه‌ ببه‌سترێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ مۆبایله‌ زیره‌كه‌كانت یان له‌ رێگه‌ی وای فای دایرێكته‌وه‌ به‌ مۆبایله‌ ئه‌ندرۆیده‌كانه‌وه‌ بیبه‌ستیته‌وه‌.