پاترییەك دروستكرا، 100 ساڵ بەرگە دەگرێت

دوو شەممە, 04 حوزەیران 2018 07:34

 

 

لێكۆڵەرانی ڕووسی، پاتریەكی ناوكیان بەرهەم هێناوە كە (100) ساڵ تەمەن دەكات و دەتوانێت لە مەریخیشدا سوودی لێوەربگیردرێت.

رۆژنامەی تەلەگراف بڵاویكردۆتەوە، لێكۆڵەرانی ڕووسی پاتریەكی ناوكیان بە تەمەنی (100) ساڵە نمایش كردووە، كە (10) ئەوەندەی پاتری ئاسایی توانای هێشتنەوەی وزەی لە ناو خۆیدا هەیە.

نموونەی سەرەتایی ئەو پاترییە نیوە ڕسانایە كە لە ئەڵماسێك و مادەیەكی كیمیایی ڕادیۆ ئەكتیڤ دروستكراوە كە سووتەمەنییەكەی دابین دەكات.

دەتوانرێت ئەم تەكنەلۆژیایە بۆ چاڵاك كردنەوەی هەر سیستەمێكی ژماردنی هەمیشەیی بگرە تا ڕۆیشتن بۆ مەریخ سوود وەربگیردرێت.

لێكۆڵەران لە ڕێكخراوی تەكنەلۆژیای مادە كاربۆنییە نوێ و زۆر سەختەكان ئەو تەكنۆلۆژیایەیان داهێناوە، لەو پاترییە دەتوانرێت لە كاری پزیشكی و فەزایی سوود وەربگیردرێت.

 

 

ئـ . كـ