لەبارەی مێژووی ڤایرۆس، ئەمانە بزانن

هەینی, 08 حوزەیران 2018 07:22

 

 

ڕۆژانە لەكاتی بەكارهێنان و كاركردن لەسەر كۆمپیوتەرەكانمان و ئامێرە هۆشمەندەكانمان ڕووبەڕووی ڤایرۆسەكان دەبینەوە كە ئامێرە هۆشمەندەكانمان دەكاتە ئامانج و ووشەی ڤایرۆس ئەو دەستەواژەیەی كە هەریەك لە ئێمە ڕۆژانە لە بابەت و نوسراوەكان بەرچاومان دەكەوێت.

ڤایرۆس چیە ؟!

ڤایرۆسی كۆمپیوتەر : پرۆگرامێكی درووستكراوە كە بە مەبەست و ئامانجیكی دیاری كراو لەلایەن كەسانی شارەزاو پرۆگرامسازانەوە دروست دەكرێت و هەریەكە لەو ڤایرۆسانەش بە شێوەیەكی گشتی ئامانجێكی دیاری كراویان هەیە هەندێك لەو ڤایرۆسانە بە مەبەستی دزەپێكردن و لەناوبردنی داتاو زانیارییەكان دروست دەكرێن هەندێكی تریان بەمەبەستی لەكارخستن و لەناوبردنی ئامێرە هۆشمەندەكان دروست دەكرێن یان بە بەمەستی جیاوازتر دروست دەكرێن.

مێژووی ڤایرۆسی كۆمپیوتەر: بۆ یەكەم جار ڤایرۆسێك دروستكرا بە ناوی (براین ڤایرۆس) لە ساڵی (1986) ەوە ئەم ڤایرۆسەش لەلایەن دووكەسی پاكستانی دروستكرا كە هەردووكیان برا بوون بەناوەكانی (ئەمجەد و باسیت فاروق) ەوە هەروەها ڤایرۆسەكە بە (لاهوری، پاكستانی، براینی پاكستانی، ئەی براین) ناسرابوو، ڤایرۆسەكە كاری نەدكردە سەر هارد درایڤەكان، بەڵام لە رێگەی فلۆپی دیسكەوە بڵاودەبوویەوە كاری دەكردە سەر تۆمارەكان و ریكۆردەكانی بوت.

پاشان لەساڵی (1988) یەكەم دژە ڤایرۆس بەرهەمهات كە كاری لە ناوبردن و سڕینەوەی ڤایرۆسی بران بوو.

سەرچاوە/تێك ئای

 

 

 

ئـ . كـ