یاهوو مه‌سجه‌ر ماڵئاوایی ده‌كات

یەک شەممە, 10 حوزەیران 2018 14:33

کۆمپانیای یاهوو لە دوایین بڵاوکراوەیاندا بەشی خزمەتگوزاری پەیوەندییەکان "یاهوو مەسنجەر" دوای ٢٠ ساڵ بەردەستبوونی بۆ بەکارهێنەران دادەخات.

خاوەنی کۆمپانیای فیرایزۆن بۆ بەشی پەیوەندییەکان ئاشکرایکرد کە خزمەتگوزاری پەیوەندییەکان "یاهوو مەسنجەر" لە ١٧ی تەمووز دادەخات.

یاهوو لەجیاتی ئەو خزمەتگوزارییە داوا لە بەکارهێنەرانی دەکات تایبەتمەندییەکی نوێ بەکاربهێنن بە ناوی"Squirrel"، کە ئێستا کۆپییەکی لە تاقیکردنەوەدایە، و تەنها کاتێک دەتوانیت بەکاریبهێنیت کە بانگهێشت بکرێیت بۆئەوەی تاقیبکەیتەوە.

Image result for ‫ياهو تودع مسنجر بعد 20 عاما‬‎

یاهوو نزیکەی شەش مانگ مۆڵەتی داوە بە بەکارهێنەرانی بۆئەوەی نامە کۆنەکانیان بپارێزن و لەناونەچوون.

"یاهوو مەسنجەر" لە ساڵی ١٩٩٨ بە ناوی (Yahoo Pager) بۆ بەکارهێنەرانی بەردەستبوو، بەهۆی تایبەتمەندییەکەیەوە ڕکابەری زۆربەی هاوشێوەکانیی دەکرد.