لە ژاپۆن ئەم جۆرە رۆبۆتە دروست دەكرێت

دوو شەممە, 25 حوزەیران 2018 07:37

 

 

لێكۆڵەرانی ژاپۆنی ڕۆبۆتێكیان بەرهەم هێناوە كە بۆنەكانی سەر زەوی وەكوو بۆنی شاردراوە لە شوێن پێی مرۆڤ شوێن دەگرێت.

بەپێی هەواڵێكی نیوئەتڵەس، لێكۆڵەرانی زانكۆی كیۆشۆی ژاپۆن نموونەی سەرەتایی ڕۆبۆتێكیان بەرهەم هێناوە كە دەتوانێت بۆنە جیاوازەكان كە لەسەر زەوی بە جێ ماون (وەكوو بۆی شاردراوەی شوێن پێی مرۆڤ) شوێن بگرێت.

هەرچەند پێش ئەمەش ڕۆبۆتی دۆزینەوەی بۆن بەرهەم هێنرابوو، بەڵام زۆربەیان بۆ شوێن گرتنی بۆنەكانی ناو هەوان و ئەم ڕەوتە ماوەی زۆر دەخایێنێت، بەڵام ڕۆبۆتە نوێیەكە بۆنەكانی سەر زەوی شوێن دەگرێت و هاوكات بە خێرایی (10) سەنتی مەتر لە چركەدا دەجووڵێت، ئێستا ئەو هەستپێكەرە دەتوانێت ئێتانۆل شوێن بگرێت.

لە تاقیگەكاندا ئەو ڕۆبۆتە توانی چەند شوێن كە ئێتانۆلی تێدا بوو لە سەر زەوی بدۆزێتەوە.

لێكۆڵەران هیوادارن ئەو ڕۆبۆتە پاش گەشە لە بوارە جیاوازەكاندا وەكوو دابین كردنی ئاسایش بەكار بهێنرێت.

 

 

ئـ . كـ