مەترسییەكی مۆبایلی هۆشمەند ئاشكرا دەكرێت

چوار شەممە, 27 حوزەیران 2018 07:59

 

 

توێژینەوەیەكی نوێ‌ دەریخستووە، كە پاتری مۆبایلە هۆشمەندەكان توانای ئەوەیان هەیە سیخوڕی بەسەر بەكارهێنەرانی بكەن.

رۆژنامەی (دەیلی مێل) بڵاویكردۆتەوە، پاتری مۆبایلە هۆشمەندەكان توانای ئەوەیان هەیە سیخوڕی بەسەر بەكارهێنەرانیان بكەن، بەتایبەتی لەنامە نوسراوو هاتوەكاندا.

لێكۆڵینەوەكە مانگی داهاتوو بە كۆمەڵێك بەڵگەوە ئاشكرا دەكرێت و نمایش دەكرێت لەشاری بەرشلۆنەی ئیسپانیا.

توێژەرانی زانكۆی تەكساس تاقیكردنەوەی پراكتیكیان لەسەر پاتری مۆبایلە هۆشمەندەكان كردووە، بەتایبەتی پرسی چاودێری لەسەر دەنگی مۆبایلەكان بەكاتی نووسینی نامەكان.

هاوكات توێژەران دەڵێن، لەنێو پاترییەكە جۆرێك زیرەكی دەستكرد داندراوەو بەداگرتنی یەكێك لە دوگمەكانی مۆبایلەكە زیرەكییە دەستكردەكە بەكاردەكەوێت و ئەوەی بەكاربەر دەیكات بۆ شوێنی مەبەست دەیگوازێتەوە.

ئەمەش مەترسی لەسەر بەكارهێنەر دروست دەكات و هەموو زانیارییەكانی دەكەونە بەردەستی بەرامبەر، تەنانەت توانای ئەوەشیان دەبێت كامێراكەی بۆ بكەنەوە.

 

ئـ . كـ