لەكاتی ئاسایدا VPN باشترە بەكاربهێندرێت یاخود نا؟؟ وەڵامەكەی لە كوردیو بزانە

سێ شەممە, 17 تەمموز 2018 08:24

 

VPN تەنها بۆ ئەوە نەكراوە كەسایتێك قەدەغە كرا تۆ لەڕێگەیەوە بیكەیتەوه،‌ بەڵكو زۆر سودی تریشی هەیە، VPN وەك تونێلێك وایە لەناو ئینتەرنێتدا كەتۆ تێی دەچیت و بەنهێنی هاتوچۆی تێدا دەكەیت، بۆیە گەر فێری بوون تەركی مەكەن و بەكاری بهێنن لەبەر ئەم هۆكارانە:

 


1/ ئەو كۆمپانیایەی كەئینتەرنێتی بۆ دابین كردویت ناتوانێت سەیری زانیاریەكانت بكات و بزانێت چی دەنێرێت و چیت بۆ دێت چونكە هەموو زانیاریەكانت موشەفەر دەكات.
2/ تەنانەت كۆمپانیای ئینتەرنێتەكە نازانێت سەردانی چ وێب سایتێك دەكەیت.


3/ VPN ئەو وڵاتەی لێوە دەچیتە ناو ئینتەرنێتەوە دەگۆڕێت، بۆیە ئەگەر سایتێك لەوڵاتێك قەدەغە كرا تۆ بەهۆی ئەو وڵات گۆڕینەوەوە‌ دەتوانیت بچیتە ناو وێب سایتە قەدەغە كراوەكەوە.


4/ هەندێ جار ڤیدیۆیەك لەوێب سایتێك دانراوە تەنها بینەری چەند وڵاتێك دەتوانن سەیری ئەو ڤیدیۆیە بكەن، لەڕێگەی VPNەوە دتوانیت وەك یەكێك لەو وڵاتانە بچیتە ناو ئینتەرنێت و سەیری ڤیدیۆیەكە بكەیت.


5/ لەوایفای خۆڕایی و كافێكاندا دەتپارێزێت لەدزینی زانیاریەكانت.

 

موشەفەر(Encryption): پرۆسەیەكە كە زانیاریەكانت دەگۆڕێت بۆ شێوازێك كەس لێی تێناگات تاوەكو دەگاتە دەست ئەو كەسەی كە بۆت ناردەوە، ئەگەر بشگاتە دەستی هەركەسێك كەبیخونێتەوە وەك ئەوە وایە وڕێنە بكات چونكە هیچ مانادار نیە.

 

VPN دێتە نێوان تۆو ئەو سایتەیە كە دەتەوێت بیكەیتەوە واتە سەرەتا داوكاریەكەت دەچێتە لای vpn و دواتر بۆ سایتەكە ئەمەش هەندێجار كەمێك ئینتەرنێتەكەت خاو دەكاتەوە یان هەڵبژاردنی شوێنێك كە قەرەباڵغ بێت دەبێتە هۆی خاوبونەوە بەڵام دەتوانیت لەوكاتەدا شوێنەكە بگۆڕیت، سودی vpn ئەوەندە زۆرە ئەم خاڵە شایەنی باس نیە.

 

 

 

سەرچاوە/ تێك ئای

سەلام بێستانسوری