گوگڵ بە زیاتر لە پێنج ملیۆن دۆلار سزادرا

پێنج شەممە, 19 تەمموز 2018 14:03

یەکێتی ئەوروپا بە بڕی پێنج ملیۆن دۆلار سزای بەسەر کۆمپانیای گوگڵدا سەپاند، ئەویش بەهۆی خراپ بەکارهێنانی سیستمی ئەندرۆیدەوە.

بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، سزاکەی یەکێتی ئەوروپا بە قورسترین سزا دادەنرێت کە بەسەر کۆمپانیایەکی ئەلیکترۆنیدا بسەپێنرێت.

هۆکاری سزاکەی گوگڵ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کۆمپانیای گوگڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی مۆبایلی ناچارکردووە کە ئەپەکانی گوگڵ کرۆم و گوگڵ سێرچ لە مۆبایلەکانیاندا دابنێن.

 

یەکێتی ئەوروپا ماوەی ٩٠ ڕۆژی بۆ گوگڵ دیاریکردووە بۆ لابردنی ئەپی گوگڵ کرۆم و گوگڵ سێرچ.

وتەبێژی گوگڵ لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی زە ڤێرج دەڵێت “داوای پێداچوونەوە بە بڕیارەکەی یەکێتی ئەوروپا دەکەین.”

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە کە بڕیاری لەو شێوەیە ئەگەری هەیە وابکات سیستەمی ئەندرۆید لە داهاتوودا بەخۆڕایی نەبێت.


f.q