بۆچی ئەپڵ یەكەمی بێ‌ ركابەرە ،،، هۆكارەكانی بزانن

شەممە, 04 ئاب 2018 06:00

 

 

هەندێك پێیان وایە، تاكو ئێستا كۆمپانیای ئەپڵ سەركەوتووترین كۆمپانیای داهێنان بووە لەمێژوودا، بەشێوەیەك ئێستا سەرمایەكەی گەیشتۆتە یەك تریلیۆن دۆلار.

بۆ ئەوەی بزانین چۆن كۆمپانیای ئەپڵ توانی بگاتە ئەو ئەنجامەی باشترین كۆمپانیا بێت لەجیهان، ئەوا كۆمەڵێك خاڵی ئەرێنی هەیە كە پێویستە بیزانین.

1. ستیڤ جۆبز : بەدامەزرێنەرو داهێنەرو بنەمای كۆمپانیای ئەپڵ دادەندرێت، بەشێوەیەك هەرناوی خۆی وەكو كۆمپانیاییەكی داهێنەر وایە، هەر ئەویش بوو توانی شۆڕشێكی زانیاری نوێ‌ بێنێتە كایەوە.

2. شۆڕشی ئایفۆن : كاتێك مۆبایلی ئایفۆن لەساڵی (2007) هاتە نێو بازاڕەكان شۆڕشێكی نوێی هێنایە ئاراوە لەبواری تەكنەلۆجیای زانیارییەكان، تەنها لەساڵی یەكەمی نمایشی ئەو مۆبایلە (1.4) ملیۆن مۆبایلی لێفرۆشرا، ئەوكات پلەی سێیەمی جیهانی وەرگرت دوای هەردوو كۆمپانیای سامسونگ و هەواوی، ئێستاش پڕفرۆشترین جۆری مۆبایلە لەجیهان و تەنها لە نیوەی یەكەمی ساڵی رابردوو (41) ملیۆن مۆبایلی فرۆشتووەز

3. خزمەتگوزارییەكانی ئەپڵ لۆگۆی بازرگانی : لەنێو مۆبایلی ئایفۆن كۆمەڵێك خزمەتگوزاری ناوازەو دەگمەن هەن كە لەمۆبایلەكانی تردا نییە، ئەوەش بۆتە مایەی پەرەپێدانی بەردەوام لەلایەن كۆمپانیاكەو بەرز بوونەوەی خواست لەسەری.

4. گەشەی بازرگانی لەچین : یەكێك لەهۆكارەكانی گەشەی كۆمپانیای ئەپڵ لەجیهان زۆری بەكارهێنانی ئەو ئامێرەیە لەچین، بەمەش ئەگەر چین تووشی قەیرانێك بێت، ئەوا ئەپڵیش بەم شێوەیە نییە.

5. لۆگۆی بازرگانی : بەپێی زانیارییەكانی فۆربس لۆگۆی بازرگانی ئەپڵ بۆتە مایەی بەرز كردنەوەی داهاتی ئەو كۆمپانیایە، بەشێوەیەك ئێستا تەنها نرخی ئەو لۆگۆیە (183) ملیار دۆلارە.

 

 

 

ئـ . كـ