دامەزرێنەری ئەمازۆن وەك زەنگین ترین كەسی جیهان

شەممە, 04 ئاب 2018 07:49

 

 

ركابەری نێوان دامەزرێنەری كۆمپانیا بەناوبانگەكانی جیهان لەسەر سەرمایەداری و زەنگینی بەردەوامە.

تاكو ئێستاش (جێف بیزۆس) ی دامەزرێنەری كۆمپانیای ئەمازۆن ركابەری (بێڵ گەیتس) دامەزرێنەری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت دەكات.

بەپێی راپۆرتێكی بێزنس، سەرمایەی (بیزۆس) بە (150) ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت و بۆ خەرجی هەر رۆژێكی بڕی (28) ملیۆن دۆلار خەرجی هەیە، ئەمە لەگەڵ ئەوەی بەردەوام قازانجی پشكەكانی روو لەبەرز بوونەوەیە.

بلۆمبێرگ رایگەیاندووە، سەرمایەی دامەزرێنەی ئەمازۆن بۆ ئەمساڵ بڕی (50) ملیار دۆلار بەرز دەبێتەوە.

 

 

ئـ . كـ