گاڵاكسی بەشێك لە پێكهاتەی NOTE 9 ى ئاشكرا كرد

هەینی, 10 ئاب 2018 06:25

 

 

كۆمپانیای سامسونگ ئاشكرای كردووە، مۆبایلێكی نوێی بەرهەمهێناوە بەناوی (گاڵاكسی نۆت 9) كە زۆر پێكهاتەو تایبەتمەندی بۆ زیاد كراوە.

لەچوارچێوەی بەردەوامییەكانی داهێنانەكانی كۆمپانیای سامسونگ، ئەمجارە مۆبایلی (گاڵاكسی نۆت 9) ی دروستكردووە، بەكۆمەڵێك تایبەتمەندییەوە.
یەكێك لەو پێكهاتانە لەو مۆبایلەدا هەیە، (پێنووسی هەستەوەریە)، كە توانای پەیوەست بوونی هەیە، ئەوەش بۆ یەكەم جارە ئەم پێكهاتەیە بوونی هەبێت.
ئەمە وێڕای ئەوەی كامێرایەكی پێشكەوتووی بۆ داندراوە كە توانای هەیە لەخراپی كەش و هەوادا وێنەكە روون بكاتەوە.
یەكێكی تر لە پێكهاتەكانی ئەم كامێرایەی كە مۆبایلەكە هەیەتی، بریتییە لە بوونی هاوێنەیەك كە توانای هەیە وێنەكە بەشێوەیەكی جوان دەستنیشان بكات و بە (20) شێوە وێنەكە نیشان بداتەوە.
هاوكات ئەو كامێرایە توانای ئەوەی هەیە هەڵەی وێنەكە بەوێنەگرەكە نیشان بداتەوە تاكو وێنەیەكی تری بێ‌ هەڵە بگرێت.
یەكێكی تر لە پێكهاتەكانی ئەم مۆبایلە بوونی گەورەكردنی دەنگ بۆ شێوەی ستریۆ ئەوەش دەنگی خۆشتر دەكات.
هەروەها هێزی پاترییەكە (4000) میلی ئەمپێرە لەكاتژمێرێك، ئەوەش گەورەترن هێزی پاترییەكەیەو بەرگەی زۆرترین كات دەگرێت، دوو خەزنیشی هەیە یان (128) گێگەبایتە، یان (512) گێگەبایتە.