گرفتێكی ئایفۆنی 8 ئاشكرا دەكرێت

هەینی, 07 ئەیلول 2018 10:51

 

 

كۆمپانیای ئەپڵ ئاشكرای كردووە، مۆبایلەكەی تووشی كێشەیەك هاتووە، بەڵێنیشیانداوە بەبێ‌ بەرامبەر ئەو كێشەیە بۆ بەكارهێنەرانی چارەسەر بكەن.

ئەپڵ ئاماژەی بەوەداوە، ئەو گرفتە لە مۆبایلی ئایفۆن هەشت هەیە، كە بەشێوەیەكی لەناكاو دەوەستێت و دەكوژێتەوەو دواتریش پێدەبێتەوە، بۆ ئەو مەبەستە كۆمپانیای ناوبراو بەڵێنیداوە بەبێ‌ بەرامبەر چارەسەری ئەو گرفتە بكەن.


ئەمەو بەشێكی زۆری بازاڕی ئەو مۆبایلە لەهەریەكە لە وڵاتانی (ئوسترالیاو چین و هۆنگ كۆنگ و هیندستان و ژاپۆن و ماكاوو نیوزلەنداو ئەمریكا) یە.

 

 

ئـ . كـ