به‌ دابه‌زاندنی ئه‌م ئەپڵیکەیشنه‌ پاتری مۆبایله‌كه‌ت زیاتر بەرگە دەگرێت

دوو شەممە, 10 ئەیلول 2018 12:44
توێژەرانی زانکۆی Waterloo ی کەنەدی ئەپڵیکەیشنێکی نوێیان بەناوی MultiDroid ئاشکراکرد کەدەتوانێ تەمەنی باتری مۆبایلی زیرەک زیاد بکات ئەمەش بەسستمی ئەندرۆید کاردەکات و بەرگەی زیاتر لە١ سەعات زیاتر دەگرێت.
ئەپڵیکەیشنەکە وادەکات کەمتر ووزە سەرف بێ بەبێ ئەوەی کاریگەری لەسەر ئەدای گشتی مۆبایلەکە دروست بکات. 
لەوبارەیەوە "کشیر ئەساغار نایک"ی ئامادەکاری توێژینەوەکە رایگەیاندووە ئەوەی ئێستا روودەدات بارگاویکردنەوەی مۆبایلەکەیە لەشەودا کاتێ ماڵ جێ دەھێڵیت ١٠٠% باتری بارگاویکراوە بەڵام ھەندێ جار بەبێ بەکارھێنانیش وزەی باترییەکە دادەبەزێت. 
بۆیە جۆرێک ئەپڵیکەیشنمان پەرەپێداوە کەبەکارھێنەر دەتوانێ دایبەزێنێت و بەکاری بھێنێت. 
ئەم ئەپڵیکەیشنە دەرکەوتووە کەتەمەنی باترییەکە تا رێژەی (١٠ بۆ ٢٥%) باشتر دەکات. 



ف.ق