ئایفۆنە نوێكان گرفتێكیان بۆ دروست بووە، بزانن چییە ؟؟

چوار شەممە, 03 تشرینی یەکەم 2018 06:11

 

 

دوای ئەوەی كۆمپانیای ئەپڵ چەند نەوەیەكی تری نوێی مۆبایلەكەی نمایش كرد، لە ئێستادا دەركەوتووە كە ئەو مۆبایلانە گرفتێكی هونەریان هەیە، كۆمپانیای ناوبراویش هیچ روونكردنەوەیەكی لەو بارەیەوە نەداوە.

ژمارەیەك بەكارهێنەری مۆبایلی ئایفۆنی (ئێكس ئێس) و (ئێكس ئێس ماكس) نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە لە كۆمپانیای ئەپڵ كە تاكو ئێستا روونكردنەوەی نەداوە لەهەمبەر ئەو گرفتەی لەشەحن كردنەوەی مۆبایلەكاندا هەیە.

بەپێی زانیارییەكانی بەكارهێنەرەكان، مۆبایلی ئایفۆن لەكاتی شەحن كردنەوەیدا گرفتێك دروست دەبێت لەگەیشتنی سەرچاوەی ووزەی كارەباكە.

پێگەی هلسینتیگەر) كە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان خاوەنی (12) ملیۆن بینەرە رایگەیاندووە، ئەو نۆ ئامێری مۆبایلی ئایفۆنی تێست كردووە، هەمان گرفتیان هەبووە، بەڵام ئەوەی بەكارهێنەرانی نیگەران كردووە، ئەوەبووە تاكو ئێستا كۆمپانیای ئەپڵ هیچ روونكردنەوەیەكی لەو بارەیەوە بڵاونەكردۆتەوە.

 

 

ئـ . كـ