هواوی نوێترین بەرهەمی خۆی نمایش كرد، بزانن چ جۆرێكە ؟؟

هەینی, 05 تشرینی یەکەم 2018 05:43

 

 

كۆمپانیا گەورەكانی بواری تەكنەلۆجیا بەردەوامن لەسەر داهێنانەكانیان و ناوە ناوە نوێترین بەرهەمەكانیان نمایش دەكەن.

لەچەند رۆژی رابردوودا كۆمپانیای (هواوی) نوێترین بەرهەمی خۆی كە مۆبایلێكی تازە بوو نمایش كرد، كە كۆمەڵێك تایبەتمەندی هەیە.

مۆبایلە تازەكەی كۆمپانیای هواوی ناوی (هواوی وای نۆ) یەو شاشەكەی لەجۆری (ئێڵ سی دی) یەو قەبارەكەی (6.5) ئینجەو كوالێتییەكەی (1080 × 2340) پێكسڵە.

هەروەها مۆبایلە تازەكەی هواوی دوو كامێرای هەیە، رامەكەشی بەهەردوو قەبارەی (1 – 6) گێگە بایتەو میمیۆرییەكەی (64 – 128) گێگەبایتەو میمۆرییەكی دەرەكیشی هەیە بەقەبارەی (256) گێگەبایت و هێزی پاترییەكەشی (3900) میللی ئەمپێرە لەكاتژمێرێكداو سیستەمی پەنجە مۆریشی بۆ داندراوە.

 

ئـ .كـ