نۆكیا مۆبایلێكی وەك ئایفۆن دروست دەكات

07/10/2018 - 10:17 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەكنەلۆژی

 

 

كۆمپانیای نۆكیا نیازی وایە بەم نزیكانە مۆبایلێكی هاوشێوەی ئایفۆن بخاتە بازاڕەكانی جیهان.

ئەو مۆبایلەی نۆكیا ناوی (7.1) دەبێت و وەك باسی لێوەكراوە هاوشێوەی مۆبایلی (ئایفۆن ئێكس) دەبێت و نرخەكەشی (349) دۆلار دەبێت.

مۆبایلەكە لەلایەن كۆمپانیای (ئێچ ئێم دی – گلۆبال) كە نۆكیا خاوەندارێتی دەكات دەخرێتە بازاڕەكان.

بەپێی زانیارییەكان كۆمپانیای نۆكیا نیازی وایە هەوادارانی سەرنج رابكێشێت لەسەر دیزاین و هەمەجۆری و تایبەتمەندی پەرە بە بەرهەمەكەی بدات.

هەروەها مۆبایلەكە دوو كامێرای هەیە، یەكێكیان (12) مێگە پێكسڵ و ئەوی دیكەشیان (5) مێگەپێكسڵەو وێنەكانیشی زۆر روونن و بەسیستەمی (HDR) دروستكراوەو تەنها بەنیو كاتژمێر نیوەی شەحن دەبێتەوە.

 

 

ئـ . كـ