گۆگڵ پڵەس داخرا

سێ شەممە, 09 تشرینی یەکەم 2018 07:15

 


كۆمپانیای ئەلفابێت كۆمپانیای بەرپرس لە گۆگڵ ئاشكرای كرد، نزیكەی 5 هەزار ئەژماری گۆگڵ پڵەس ڕوبەڕوی هێرش بونەتەوە و زانیاریەكانیان دزەی پێكراوە، بۆیە بڕیاریان داوە بە داخستنی تۆڕی گۆگڵ پڵەس.


بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی كۆمپانیای سەرپەرشتیاری گۆگڵ، بەهۆی گرفتێك لە گۆگڵ پڵەس، توانراوە لە دەرەوەی تۆڕەكە هێرش بكرێتە سەر گۆگڵ پڵەس لە نێوان ساڵەكانی 2015 بۆ 2018 و دوای هەست كردن بە گرفتەكە، توانراوە چارەسەر بكرێت و تاوەكو كۆتایی پێ بهێنرێت بە تەواوەتی داخراوە.


بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی كۆمپانیاكە كە لەلایەن ڕۆیتەرزەوە بڵاوكرایەوە، زیانیاریە دزە پێكراوەكان كاریگەری هەیەبوە لەسەر بەهای پشكەكەانی كۆمپنیای ئەلفا بێت و بە بڕی 2.5 % دابەزینی تۆمار كرد.