چه‌ند ڕێگایه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی وێنه‌ سڕاوه‌كانی مۆبایله‌كه‌ت بزانه‌

چوار شەممە, 24 تشرینی یەکەم 2018 12:16

كاتێك به‌ هۆی ڤایرۆسه‌وه‌ یان به‌بێ مه‌به‌ست وێنه‌و ڤیدیۆو فایله‌ ده‌نگییه‌كانی ناومۆبایلی گالاكسی ده‌سڕێته‌وه‌ زۆر جا كێشه‌ بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و جۆره‌ی مۆبایله‌ دروستده‌كات .

به‌ڵام به‌م ڕێگایانه‌ ده‌تونرێت وێنه‌و ڤیدیۆ سراوه‌كان بگه‌ڕێنینه‌وه‌..

ڕێگەی یەکەمیان زۆر ئاسانە و ڕێگە باوەکەیە کە بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەرانی ئەو جۆرە مۆبایلانە دەزانن ئەویش بریتییە لە وەرگرتنی کۆپییەک لە وێنەکە و پاراستنی.

رێگای دووەم بریتییە لە گەڕاندنەوەی ئەو بەرنامە و داتایانەی کە لە مۆبایلەکەتدا خەزن نەکراوە بەتایبەت ئەو مۆبایلانەی گالاکسی لە جۆری ئێس ٨ و ئێس ٧ و ئێس ٦ و ئێس ٦ ئێدج و ئێس ٥ و نۆت ٤ یان پێیە دەتوانن سود لەبەرنامەی FoneLab-Android Data Recovery وەربگرن.

ئەمەش ھەموو جۆرە داتاکانی سەر مۆبایلی ئەندرۆید و زاکیرەی SD  وەک فۆتۆ و پەیوەندیی و نامە و مەلەفی موزیک و گرتەی ڤیدیۆیی و فۆتۆ بگەڕێنێتەوە.

سەرەتا مۆبایلەکە ڕەبتبکە بە کۆمپیوتەرەوە پاشان ئەو بەرنامەی لەسەرەوە ئاماژەی پێکراوە لەسەر کۆمپیتەرەکە دابەزێنە.

دواتر Enable USB Debugging ئەکتیڤ بکە.

پاشان بچۆرە Setting ی مۆبایلەکەت و بۆ About Phone

کلیکی Build Number تا نامەی  You are under developer mode

بچۆرەوە Settings  پاشان بچۆرە Developer Options و پەستانی بخەسەر.

پاشان دوگمەی سەرووی شاشەکە دابگرە و بۆ USB debugging بگەرێ و دایبگیرسێنە و OK بکە.

لەدواییدا جۆری ئەو داتایانە یان وێنە و ڤیدیۆیانە دیاری بکە کە دەتەوێت بیگەڕێنیتەوە، ئینجا کلیکی Next  بکە کە لە خوارووی شاشەکەوە دەردەکەوێت.

بەو جۆرە داتاکان دەچێتە نێو ئەپڵیکەیشنەکە و سامسۆنگ نامەیەکت بۆ دەنێرێت دەڵێت Allow/Grant Authorize  بۆئەوەی بگەیتە بەرنامە و وێنەکان.

پێویست بە چاوەڕوانی دەبێت چونکە بەپێی قەبارەی وێنەکان کاتی دەوێت و دواتر بچۆ سەر Gallery بۆ بینینی وێنەکان و وێنە سڕاوەکان کە بەرەنگی سور جیاکراوەتەوە ئەو وێنانەشی کە لەلای خۆت هەیە بە ڕەنگی ڕەش دیاریکراوە.

پاشان ئەو وێنانە دیاری بکە کەدەتەوێ وەری بگریتەوە و کلیکی Recover بکە بۆ گێڕانەوەی وێنەکان.

لەکۆتایدا ئەو وێنە هەڵبژێرە کە دەتەوێت بیگەڕێنیتەوە و پەستان بخەرەسەر Recover وێنەکە لەسەر شێوەیJPG یان PNG خەزن دەبێتەوە.




ف.ق