بزانه‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت هاك كراوه‌ ؟

یەک شەممە, 28 تشرینی یەکەم 2018 12:51
 ‎لەگەڵ پێشكەوتنی تەكنەلۆژیا و بەكارهێنانی بۆ چەندین مەبەست و ئاسان گەیشتن بە چەندین هەژمار و ئەكاونت، ئەوا هاك كردن بۆتە سیمایەكی دیاری ئەم پێشكەوتنە..
گەر لە كۆمپیوتەرەكتدا چەند ئاماژەیەكی نامۆت بینی، ئەوا زۆر نزیكە هاك كرابیت، گرنگترین ئاماژەش ئەوەیە كە لە كاتی گەڕانتدا لە ئینتەرنێتدا ئەنجانی ئەو گەڕانەت دەست ناكەوێت كە خۆت دەتەوێت، بەڵكو ئەنجامی نا دروستت بۆ دێت.
 
‎خاڵێكی تر ئەوەیە كە لە ئیمێڵ ئەدرەسەكەدا ناوی بەكاربەر (خۆت) لە پاڵ ناوی هاوڕێكانتدا دەبینیت، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە هەژمارەكەت لە ژێر دەستی خۆتدا نەماوە.
‎خاڵێكی گرنگی تری هاك كردنەكە ئەوەیە كە ئاماژەی ماوسەكەت لەسەر شاشەی كۆمپیوتەرەكەت دەجوڵێت بەبێ ئەوەی خۆت دەستت لەسەر ماوسەكە بێت. ‎
 
لە كۆتاییدا پسپۆڕانی بواری تەكنەلۆژیا ڕایدەگەیەنن كە هەر بەكاربەرێك ئەم ئاماژانەی بەدی كرد، پێویستە دەست بەجێ ڕاوێژ بە كەسێكی شارەزا لە بواری تەكنەلۆژیادا بكات تا كۆمپیوتەرەكەی بۆ بگێڕێتەوە ژێر دەستی خۆت.



ف.ق