كاتێك مۆبایله‌كه‌ت ون ده‌كه‌یت چۆنی ده‌دۆزیه‌وه‌ ؟

یەک شەممە, 28 تشرینی یەکەم 2018 13:15

كاتێك لە ماڵه‌وه‌ و یاخود لە شوێنی كاركردن، مۆبایلەكه‌ت  لێ‌ ون دەبێت و تووشی زه‌حمه‌تی ده‌بیته‌وه‌ تا دەیدۆزیتەوە، بەتایبەت ئەگەر بێدەنگ واته‌ (صامت) كرابێت. دوای ماندوو بونێكی زۆر دەیدۆزیتەوە، رەنگە هیچ كات بیرت بۆئه‌و شوێنه‌ نه‌چووبێت .

جا بۆدۆزینه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ت  رێگەیەكی ئاساند و سانا هه‌یه‌، كاتێك  ئەو ئامێرە ئەلیكترۆنیانەی كە بە سیستمی ئەندرۆید یان ئای ئۆ ئێس كاردەكەن، وەك ئایپاد و مۆبایلەكان، تەنانەت ئەگەر بێده‌نگ كرابێت واته‌ ئه‌گه‌ر (صامت) یش كرابێت، مۆبایلە ون بووەكەت، ئەپڵ-ە و بە سیستمی iOS كارده‌كات ، ئیتر ئایفۆن بێت یان ئایپاد وه‌ یاخود هه‌رجۆرەكیان بێت ، دەتوانیت لەڕێی كۆمپیوتەرەوە بچیتە پێگەی (me.com ) دواتر  بچۆ نێو (Apple ID).

دوای ئەوەی ناوی بەكارهێنەر و پاسۆردەكە تۆمار ده‌كه‌یت لە خوارەوە دوگمەیەك دەردەكەوێت بەناوی (Find My iPhone).

كاتێك پەنجە دەنێیت بەو دوگمەیەدا ئیتر پێگە ئەلیكترۆنیەكە دەست دەكات بەگەڕان بەدوای ئامێرەكەتدا و شوێنەكەی لەسەر نەخشە بە خاڵێكی سەوز دیاریی دەكات. پەنجە بنێ‌ بەو خاڵە سەوزەدا و دوگمەی كارپێكردنی دەنگ (Play Sound) دیاریی بكە و دواتر گوێت لەدەنگی زەنگی مۆبایلە ونبووەكەت دەبێت و دەیدۆزیتەوە.

به‌ڵام ئەگەرمۆبایلەكه‌ت ئەندرۆیدە، ئیتر سامسۆنگ بێت یان هواوی وه‌یاخود  هه‌رجۆرێكی تر بێت، ئەوا دۆزینەوەی ئەمانەیش جیاوازیەكی ئەوتۆی نییە لەگەڵ ئەوانی تردا. بچۆرە پێگەی (https://www.google.com/android/find).

ئینجا بچۆرە ناو (Gmail) ی بەكارهاتووی سەر هەمان ئەو ئامێرە. لێرەوە (وەك ئەوەی پێشتر) پێگە ئەلیكترۆنیەكە دەگەڕێت و شوێنی مۆبایلە ونبووەكەت لەسەر نەخشە و بە وردیی بۆ دیاریی دەكات، لە لای چەپی شاشەكەوە (Play Sound) هەڵبژێرە و پەنجەی پێدا بنێ‌ تا دەنگی مۆبایلەكەت لەو شوێنەوە گوێ‌ لێدەبێت كە تێیدایە.
ئه‌وه‌ی  گرنگ بێت ئه‌وه‌یه‌  كاتێك  ئامێرە ونبووەكەت بەجۆرێك لە جۆرەكان پەیوەندیی بە ئینتەرنێتەوە هەبێت، بۆ نموونە وای فای-یەكەی كرابێتەوە، خۆ ئەگەر ئامێرە ونبووەكەت پەیوەست نەبێت بە ئینتەرنێتەوە، ئەوا ناچاریت بەڕێگە تەقلیدیەكە بۆی بگەڕێیت.. ئیتر یان دەیدۆزیتەوە یاخود.

 ن.ش