داهاتی ئەپڵ دادەبەزێت

هەینی, 04 کانونی دووەم 2019 13:45

 

 

بەڕێوبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای ئەپڵ نامەیەك ئاڕاستەی وەبەرهێنەرانی كۆمپانیاكەی دەكات و ئاماژە بە دابەزینێكی بەرچاو كردووە لە داهاتی كۆمپانیاكەدا لە چارەكی یەكەمی (2019) دا، بەراورد بە پێشبینییەكان كە كۆی گشتی داهات لە نێوان (89) ملیار دۆلار بۆ (93) ملیار دەبێت لەمساڵدا.

(تیم كوك) ئاشكرای دەكات چەندین هۆكار هەیە كە بوونەتە هۆی دابەزینی خواست لەسەر ئایفۆن كە فرۆشی لاوازبووە لەسەرووی هەمووشیانەوە پەیوەندی ئابوورییەكانە لەگەڵ چین كە وایكردووە فرۆشی ئایفۆن نەگاتە ئاستی چاوەڕوانكراو.

وتیشی، زۆربەی بەكارهێنەران لە مۆبایلەكانیان رازین و نوێی ناكەنەوەو پێیانوایە كە زۆر جیاوازنییە لە ڕووی تایبەتمەندی و تەكەنەلۆژیای بەردەستكراو تێیدا، هەروەها ئاماژەی بەبەهای دۆلار كرد لە بازاڕەكانی جیهانداو جێگیربوونی نرخی دۆلاری وەك هۆكارێك باسكردووە لە دابەزینی داهاتی كۆمپانیای ئەپڵ.

بەپێی بابەتێكی كەی تی ڤی، جێگەی باسە هەموو ساڵێك لە چارەگی یەكەمیدا بە گرنگترین ماوە دادەنرێت بەهۆی ئەوەی كاتی خستنە بازڕی ئایفۆنە نوێیەكان و كاتی پشوو جەژنەكانی كۆتایی ساڵەو هەروەها كاتی جوڵەی بازارە لەلایەن بەكارهێنەرانەوە، بۆیە پێشبینی دەكرێت ئەو ئەنجامانە كاریگەرییان هەبێت لەسەر پشكی ئەپڵ و دابەزینی نرخەكەی لە چەند رۆژی داهاتوودا.

 

 

ئـ . كـ