سۆنی كۆمەڵێك مۆبایلی زیرەك نمایش دەكات

شەممە, 05 کانونی دووەم 2019 07:32

 

 

كۆمپانیای سۆنی نیازی وایە كۆمەڵێك مۆبایلی زیرەك لە پێشانگای بەرهەمە تەكنەلۆجییەكان لەشاری لۆس ئەنجیلۆس نمایش بكات.

كۆمپانیا ژاپۆنییەكە ئاشكرای كردووە، پێشانگای (سی ئای ئێس) لەشاری لۆس ئەنجیلۆس لە (7 – 11) ی ئەم مانگە دەكرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستە كۆمپانیای سۆنی نیازی وایە كۆمەڵێك بەرهەمی نوێی بەتایبەتی مۆبایلی زیرەك نمایش بكات.

هەروەها كۆمپانیای ناوبراو باسی لەوەشكردووە، كە كۆمپانیاكە نیازی وایە هەریەكە لە مۆبایلەكانی (ئێكسبیریا ئێكس ئای 3) و (ئێكس ئای 3 پرۆ) و (ئەلترا) و (ئێكسبێریا ئێڵ 3) نمایش بكات.

كۆمپانیای ناوبراو رایگەیاندووە، ئەو جۆرە مۆبایلانە بە تایبەتمەندی زۆر بەرز پێشكەش دەكات، شاشەكەی (7.75) ئینجەو هەستەوەریان زۆر بەرزە.

هاوكات كۆمپانیای ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردووە، كە مۆبایلەكانی (ئێكسبێریای ئێكس زاد 4) و (ئێكس زاد 4 كۆمباكت) یش نمایش دەكات.

هەروەها كۆمپانیای سۆنی لەبارەی نمایش كردنی ئەو جۆرە مۆبایلانەوە هیچ وادەیەكی ئاشكرا نەكردووە، كە دەیانخاتە بازاڕەكان، ئەمە جگە لەوەی باسی نرخەكانیشی نەكردووە.

 

 

ئـ . كـ