سامسونگ 3 مۆبایلی نوێ‌ دەخاتە بازاڕ

18/01/2019 - 10:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەكنەلۆژی

 

 

كۆمپانیای سامسۆنگ بریاریداوە لە كۆتایی ئەم مانگە جۆرێكی نوێی گەڵاكسی لە زنجیرەی (ئێم سێریەس) بخاتە بازاڕەكانەوە كە كۆمەڵێك تایبەتمەندی گرنگ و تازە لە خۆدەگرێت.

سەرچاوە تەكنەلۆژییەكان ئاشكرای دەكەن، ئەو گەڵاكسییە نوێیە سەرەتا دەخرێتە بازاڕەكانی هیندستانەوەو دواتریش بۆ وڵاتانی دیكە دەنێردرێت و واچاوەڕێش دەكرێت سێ مۆبایل لەخۆبگرێت بەناوەكانی (m10 و m20 و m30).

لە گرنگترین تایبەتمەندییەكانی ئەم گەڵاكسییە تازەیە بەپێی ئەو دەنگۆیانەی بڵاوبوونەتەوە بریتیین لەمانەی خوارەوە :

1. كامێرای پشتەوەیان (13) مێگا پێكسڵە.
2. میمۆری ناوەكی بە (64) گێگاو (128) گێگا بەردەست دەبێت.
3. توانای پاترییەكەی چوار هەزار ملی ئەمپێرە.
4. بە پێنج رەنگ دروستكراوە.
5. وەشانی پای ئەندرۆیدی لەسەر جێگیركراوە.
6. دوو سیمكارتی بۆ دەبێت.
7. رامی چوار گێگایە.

 

 

ئـ . كـ