ئینستگرام تایبەتمەندییەكی نوێ زیاد دەكات

08/05/2019 - 08:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەكنەلۆژی

 

 

كۆمپانیای فەیسبوك لە كۆنگرەی ساڵانەی گەشەپێدانی (F8) ئاشكرای كردووە كە چەند تایبەتمەندیەكی نوێی بۆ بەكارهێنەرانی تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام زیاد كردووە.

باسی لەوەكردووە تایبەتمەندییەكان بریتیە لە دیزاینێكی نوێ بۆ كامێرای پێشەوەو زیادكردنی (Create Mode) كە بەكارهێنەران دەتوانن بەبێ وێنەو ڤیدیۆ نوسراوێك لە ستۆری دابنێن.

بەكارهێنەران دوای كردنەوەی كامێرای ئەپەكە لە ڕێگەی بەكار‌هێنانی باكگراوندێكی ڕەنگاو ڕەنگەوە نوسراو، پرسیاركردن، دەنگدان یان پیرۆزبایی ڕۆژی لەدایك بوون لە ستۆری دابنێن.