یارییە ئەلیكترۆنییەكان بە نەخۆشی دەناسرێت

23/05/2019 - 10:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەكنەلۆژی

 

 

رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاڵودەبوون بە یارییە ڤیدیۆییەكانی وەك نەخۆشییەكی نوێ پۆلێن كرد، ئەمەش واتای ئەوەیە كە بەم نزیكانە دەبێتە (نەخۆشییەكی فەرمی) كە لەسەرتاسەری جیهاندا دانی پێدا دادەنرێت.

ژمارەیەك لە پزیشكان ئەم شڵەژانەیان بە ئاڵودەبوونی رەفتاری تایبەت پۆلێن كرد، كە خۆی لە بەكارهێنانی چڕو پابەندبوون بە یارییەكانی كۆمپیوتەر یان یارییە ڤیدیۆییەكان دەبینێتەوە‌و كاریگەری دەبێت لەسەر ژیانی رۆژانەی تاكە كەس.

لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوو، رێكخراوی تەندروستی جیهانی شڵەژانی یارییە ڤیدیۆیەكانی خستە نێو كارنامەی پێداچوونەی یازدەیەمین بۆ پۆلێنكردنە نێودەوڵەتییەكانی نەخۆشییەكان و لە هەفتەی داهاتوو دەنگی لەسەر دەدات كە ئایا دەبێتە نەخۆشییەكی بەفەرمی دانپێدانراو یان نا.

پەرەپێدەرانی یارییەكان گوتیان، ئەوان گوێ بە مەترسییە زیادبووەكان دەدەن سەبارەت بەم شڵەژانەو هەنگاو لەم بارەیەوە دەنێن، كۆمپانیای مایكرۆسۆفت وتی، زۆرێك لە ئامرازەكانی كۆنتڕۆڵكردن دەبەخشن بە دایكان و باوكان بۆئەوەی بتوانن كۆنتڕۆڵی منداڵەكانیان بكەن لە كاتی یاریكردندا.