سەدان هەزار ماڵپەر هاك دەكرێن

02/05/2016 - 11:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەكنەلۆژی

بەپێی بەدواداچوونێك دەركەوتووە، لەساڵی (2014) بەسەدان هەزار ماڵپەری ئەلیكترۆنی هاك كراون و لەكارخراون.
بەدواداچوونەكە لەلایەن كۆمپانیای گوگڵ و زانكۆی كالیفۆرنیا ئەنجامدراوەو ئەوەی دەرخستووە لە (11) مانگی ساڵی (2014) ەوە نزیكەی (750) هەزار ماڵپەری ئەلیكترۆنی لەكارخراون و هاك كراون.
ئەو دوو كۆمپانیاو زانكۆیە داوایان لەبەكارهێنەری ئینتەرنێت كردووە، ناونیشانی مەترسیدار بەكارنەهێنن لەپرۆسەی بەدوا گەڕان، چونكە ئەوەش هۆكارێكە بۆ هاك كردن و راگرتنی ماڵپەرەكان.
لەلایەن خۆیانەوە توێژەرانی بواری ئای تی پێیان وایە نیوەی ئەوانەی كە تووشی ئەو گرفتە هاتوون لەڕێگەی بەكارهێنانی بەرنامەی (وۆرد پرێس) بووە، كە لەو ڕێگەیە هاككەرەكان دەتوانن پرۆسەی خۆیان ئەنجام بدەن.