مایكرۆسۆفت دروستكردنی ئێكس بۆكسی راگرت

02/05/2016 - 11:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەكنەلۆژی

كۆمپانیای مایكرۆسۆفت رایگەیاند، دروستكردنی ئامێری یارییەكانی (ئێكس بۆكس 360) ی راگرتووە.
(ڤێڵ سپێسەر) یەكێك لەبەڕێوەبەرەكانی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت رایگەیاندووە، دوای (10) ساڵ لەكاركردن، دروستكردنی ئامێری یارییەكانی (ئێكس بۆكس 360) یان راگرتووە.
یارییەكانی (ئێكس بۆكس 360) زیاتر لە چوار هەزار یاری لەخۆ دەگرێت و كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بەردەوامە لەسەر فرۆشتنی ئامێرەكانی تاكو كۆتاییان پێدێت.
ئەمەو تاكو ئێستا كۆمپانیای ناوبراو ئاماژەی بەوەنەكردووە، كە ئایا لەدوای ئەو جۆرە یارییە نیازی یاری نوێ و داهێنانی تریان هەیە یان نا.