بەکارهێنەرانی ویندۆز ١٠ ژمارەیان گەیشتە ٣٠٠ ملیۆن کەس !

07/05/2016 - 10:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەكنەلۆژی

 

هەرچەندە ماوەی نزیكەی ساڵێكی ویندۆزی ١٠ ی مایكڕۆسۆفت بە فەرمی بڵاوە كراوەتەوە، بەڵام هەر لەسەرەتاوە ژمارەیەكی زۆر لە بەكارهێنەران بەرەو پیری چوون و خواستێكی زۆری لەسەر بوو.
لە ئێستا دا ژمارەی بەكارهێنەرانی ویندۆزی ١٠ ، توانی ٣٠٠ ملیۆن بەكارهێنەر تێپەڕێنێت و بەردوام لە زیاد بوون دایە.

ئەم ژمارەیەش تەنها بەكارهێنەرانی كۆمپیوتەر ناگرێتەوە ، بەڵكوو تەواوی بەكارهێنەرانی تابلێت و مۆبایلە هۆشمەندەكان و ئێكس بۆكسیش دەگرێتەوە لەسەرانسەری جیهان.

ویندۆزی ١٠ بە شێوەی خۆڕایی بۆ ماوەی ساڵێك راگەیندرا و هەموو ئەوانەی كە پێشتر ویندۆزەكانیان حەوت یاخود هەشت بوو توانیان ئەپگرەید بكەنەوە و بیكەن بە وئندۆزی ١٠.