وەک ئەرکی پەرلەمانتارکەچاودێری کردنی دەسەڵاتی جێبەجێ کردنە،دەتوانین ووتارەکەی بەڕێز سەرۆکی حکومەت وەک(بەڵێن)و(پلان)و(بەرنامە)لێک بدەینەوە،نەک دەسکەوتی وەدی هاتوو.لەم ماوەیەدا لەمیدیاکان سەرۆکی (نیوزیلاند)مان بینی لەماوەی دوو خولەکدا دەسکەوتەکانی حکومەتەکەی بۆهاوڵاتیانی ووڵاتەکەی بەژمارە خستەڕوو،لەووتارەکەی شەوی ڕابردووی بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەژمارە پێی نەوتین کە(داهاتی نەوت وناوخۆ چەندە)و(چەند دۆسیەی گەندەڵی… ...