كورد و تیپەربونی 100 ساڵەی سایكس-بیكو


16-5-1916ئەو ریكەوتەیە كە تیدا بە نهینی سی ولاتی زلهێزی بەرەی هاوپەیمانی جەنگی جیهانی یەكەم ریك دەكەون لەسەر دابەش كردنی ناوچەكانی ژیر دەسەلاتی دەولەتی عوسمانی لە كاتی جەنگی جیهانی یەكەمدا 1914-1918,هەر لەو چوارچیوەیەدا و لە شیوازی دارشتنەوەی نەخشەی سیاسی ناوچەكە خاكی كوردستان دابەش دەكریت بەسەر چوار ولاتی جیاوازدا,بەلام شۆرشی بەلشەفی روسی پەردە لەسەر ئەم ریكەوتنە نهینیە هەل ئەماڵی لە سالی 1917 ئاشكرا دەبیت.
ماوەی چەند ساڵی رابردوو قسەی زۆر لە بارەی چونیتی مامەلەی كورد دەكرا لەسەر ئەم چركەساتە و بەشێك لە چوارچیوەی موزایەدەی سیاسیدا ئەوەیان دوپات دەكردەوە كە كورد لە ریكەوتی تیپەر بونی 100 سال بەسەر ئەم ریكەوتنەدا دەگاتە ئاستی راگەیاندنی دەولەتی كوردی,بەلام نەك هەر نەگەیشتوتە ئەو ئاستە بەڵكو چەندین هەنگاو جولەوە لە شوین خۆی بەرەو دواوە.
ئاماژەكان پێمان دەلین لە چەند سالی داهاتوودا ئەگەری دوبارە دارشتنەوەی نەخشەی سیاسی ولاتانی رۆژهەلاتی ناوراست لە ئارادەیە و لە ئیستادا كوردیش لە نیو گەمە سیاسی و ئیقلیمیكەیە,بەلام لەم گەمە سیاسیە سێ جۆر هیز هەن ئەوانیش:
1-پلان دارێژەر:ئەو هیزانەی دەچنە چوراچیوەی پلاندارێژەرەوە ولاتە زلهیزەكانن,بەو پییەی ئاراستەكەری گەمەكە و یاریكەری راستەقینەی بابەتەكە خۆیانن.
2-ئاگادار لە پلان:هیزی دووەم ئاگاداری پلانەكەیە بەلام دەسەلاتی پلان دارشتنی نییە,ئەم هیزەش خۆی لەو ولاتە بەهیزانەی ناوچەكە دەبینیتەوە كە لە چوارچیوەی گەمەكەدان لە ناوچەكە.
3-پلان جیبەجیكەری بی ئاگادار:هیزی سییەم ئەوانەن كە نە پلان دارێژەرن نە ئاگاداری پلانەكەشن,بەلكو لە چوارچیوەی یاریپیكەری گەمەكە هەلدەسورینرێن و دەچنە چوارچیوەی جیبەجیكاری پلانەكان.
پرسیار لیرەدا ئەوەیە كورد لەم سی هیزە لە كامیانە؟!
ئاشكرایە كە لە هیزی یەكەم نییە بەلام تاوەكو ئیستا نەیتوانیوە لە هیزی دووەمیشدا بیت,ئەمە هەمان ئەو سیناریوەیە كە 100 سال پیش ئیستا بەسەر شەریف حوسین و كورەكانیدا هات,كاتیك شەریف حوسین پیی وابو نزیكی لە بەریتانیا و هاوكاری كردنی لایەنی دووەم بۆی لە كاتی هەرلگیرساندنی شورشی گەورە دژی دەولەتی عوسمانی لە سالی 1916 و روداوەكانی دواتر دەتوانی ولاتیكی گەورەی عەرەبی دروست بكات بە هاوكاری بەریتانیا,بەلام لە گونگرەی پاریسدا ئەو مامەڵە پەراویز ئاسایەی كە لەگەل فەیسەلی كوری كرا بە ئەندازەی زلەیەكی توندی بە ئاگاهاتنەوە بو بۆ ئەو وەهمەی كە لای خۆی دروستی كردبو بەوەی خاوەن پیگەیەكی بەهیزە لە لای بەریتانیكان,لە ئیستادا كورد و سەركردایەتی سیاسی وەهمیكی گەورەی بو دروست بوە كە ولاتانی هاوپەیمان ئەو هاوكاریە سەربازی و دیبلوماسیانەی نیشانی دەدەن بۆ كورد نیشانەی پیگەی بەهیزی كوردە لای هاوپەیمانان,لەكاتیكدا ئەمە هەمان ئەو وەهمەی شەریف حوسینە.
لە ئیستادا كە 100 سال تیدەپەریت بەسەر ئەو ریكەوتنامەیەدا پیوستە كورد چون مامەلە بكات؟
كورد پیوستی بە كۆمەلی هەنگاوە لەوانە:
1-دروست كردنی یەك ریزی نیشتیمانی:پیش ئەوەی سایكس – بیكو و هەرەشەكانی دیكە جیگەی مەترسی بن بۆ سەر كورد,نەبونی یەك ریزی نیشتیمانی و كودەنگی لەسەر پرسە چارەنوسازەكان گەورەترین مەترسیە,ئەو دۆخەی كە ئیستا هەریمی كوردستانی پیدا تیپەر دەبیت خراپترین دۆخیكە كە تیدا هاوكاتە لەگەل تیپەر بونی ئەو 100 سالەدا.
2-جولاندنی كەیسی دەولەتی كوردی لە ئاستی نیودەولەتیدا:كورد دەبێت لە ریگەی دەزگا و كەنالە جیاوازەكانیەوە هەستیت بە جولاندنی وەها پرسیكی گرنگ و دوبارە كردنەوەی ئەم پرسە لە جیگا هەستیار و ویستگە سیاسی و یاساییە گرنگەكان لە ئاستی نیودەولەتیدا.
3-نوسینەوەی میژوویەكی رون:بە داخەوە نەبونی میژوویەكی رونی كورد و دەرنەخستنی بەهانە یاساییە میژوویەكان بۆ داوا كردنی مافی رەوای كورد زیانی گەورەی لە دۆزی كورد داوە,بەجۆری تاوەكو ئیستا كە كورد باسی پرسی دەولەتی كوردی دەكات لە ئاستی جوگرافی و میژوویدا بەهانە و بەلگەیەكی بەهیزی نییە بۆ سەلماندانی ماف و داواكاریكانی لەو چوارچیوەیەدا.
4-ئەنجامدانی چەندین تویژینەوەی زانستی:پیوستە دەزگا زانستی و ئەكادیمیكان( بە تایبەت زانكوكان)بە رۆلی خۆیان هەستن لەم چوارچیوەیەدا و بتوانن دیبەیت و كونفرانسی گەورە و بایخدار ئەو پرسە ئەنجام بدریت.
ئەمانە و چەندین هەنگاوی دیكە كە هەرچەندە تاوەكو ئیستا نەكراوە و دواكەوتوە و پیوستی بەوە بو چەند سال پیش ئیستا پلانی بۆ دابنریت بەلام ئیستاش كات لە بەردەستدایە بۆ ئەو مەبەستە و دەرگا والایە, بە مەرجی ئیرادەی راستەقینە هەبیًت بۆ ئەو مەبەستە.