شێواو بۆ شێواندیان ئه‌یشێوێن

دیاره‌ شێواندن بۆشتێك ئه‌بێت كه‌ له‌ باری ئاسایی خۆی لادرابێت یان تێكدرابێت , وه‌زۆر جار ئه‌گه‌ر شته‌كان شێوان تێك ئه‌چن و نااتوانن ڕۆڵی خۆیان ببینن. 

به‌داخه‌وه‌ ئه‌م ووڵاته‌ی ئێمه‌ ده‌یان ساڵه‌ له‌لایه‌ن نه‌یاره‌كانمان وداگیر كه‌رانه‌وه‌ ئه‌شێوێندرێت وه‌شێواوه‌ بۆیه‌ ئه‌وه‌ی پێ بوترێت ژیان له‌م كوردوستانه‌دابونی نه‌بوه‌ یان شه‌ڕ یان ئاژاوه‌ یان وێرانكاری یان كوشتارو یان له‌ناوبردن و سوتاندن له‌سه‌رده‌ستی ڕژێمه‌یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان ,بۆیه‌ له‌هه‌رشوێنێك سته‌م هه‌بێت دڵنیابن به‌رخودان و شوڕش سه‌رهه‌ڵئه‌دات بۆیه‌گه‌لی كورد له‌مێژه‌ بڕیاری خه‌باتی داوه‌ وه‌ له‌و پێناوه‌شدا قوربانی زۆری داوه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌توانین بڵێن قوربانیه‌كانی له‌ئاست گه‌لانی دنیا دا بێوێنه‌بوه‌ به‌ڵام ده‌سكه‌وته‌كانی هه‌ر نه‌بون یان وه‌ك پێویست نه‌بوه‌.
دوای ئه‌وه‌ی كه‌ گه‌لی كورد له‌ كوردوستانی باشور بو به‌ خاوه‌نی حكومه‌ت و په‌ڕله‌مان و دامو ده‌زگاو حكومه‌تی خۆجێی له‌ماوه‌ی 24 ساڵی ڕابردوودا به‌داخه‌وه‌ نه‌ك ئه‌م ده‌زگایانه‌ نه‌كران به‌ده‌زگایی بون بۆخزمه‌تی هاووڵاتیان به‌كارنه‌هاتن به‌ڵكو هه‌مویان شێواند بۆ خزمه‌تی حیزبایه‌تی و له‌ ناو حیزبیشدا بۆ چه‌ندان كه‌سی دیاری كراو وچه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌ك ئه‌مانه‌بوو به‌رهه‌می شۆڕشی ڕزگاری خوازی كورد , براكوژی پاوان خوازی تاڵانكاری قۆرخ كردنی ده‌سه‌ڵات و كپكردنی ده‌نگ و قه‌ڵه‌مه‌ سه‌ربه‌ خۆو ئازاكان ڕفاندنی هاووڵاتیان خه‌ڵتانكردنیان له‌ ناو ماڵی خۆیاندا هێنانی سوپای پێگانه‌ بۆیه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌مانیش شێواندیان.
به‌تێڕامان و سه‌یركردنی كاره‌كانی ئێستایان و نه‌خشه‌و پلانیان بۆداهاتویان ئه‌م ده‌سه‌ڵاتی كوردیه‌ ئه‌وه‌مان پێ ئه‌ڵێت كه‌ئه‌یانه‌وێت بیشێوێن به‌به‌رده‌وامی نه‌ك ته‌نها به‌وه‌ی هه‌یه‌ تێریان نه‌خوارد له‌داهات و سامانی ئه‌م ووڵاته‌ به‌ڵكو بێ به‌زه‌ییانه‌ كه‌وتوته‌نه‌ ده‌رهێنانی سامانی ژێر زه‌وی ئه‌م ووڵاته‌ كه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ به‌شێكی داهاتی نه‌وه‌كانی داهاتوه‌, به‌ڵام ئه‌وان ئه‌یانه‌وێت نه‌ك ڕابردوو و ئێستا به‌ڵكو داهاتوی ئه‌م ووڵاته‌ش بۆخۆیان مسۆگه‌ر كه‌ن ئائه‌مه‌بوو دروشم و به‌رنامه‌و كارتان به‌داخه‌وه‌ نه‌ك ئێستا به‌ڵكو داهاتوشتان شێوان وه‌ك ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر به‌ردێك نه‌زان بیخاته‌ گۆمه‌وه‌ به‌ سه‌د زاناش ده‌رنایاته‌وه‌ ئه‌م ووڵاته‌تان واوێران كرد كه‌ئاینه‌ده‌و داهاتوشتان تاریك و لێڵكرد.