پێش ڕیفراندۆم چی پێویسته‌


ماوی یه‌ك دوو ساڵه‌ ووشه‌ی سه‌رۆك بۆته‌ جێگای بۆچونی جیاواز به‌تایبه‌تیش پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ ڕوی یاسایی ونایاساییه‌وه‌ ڕاسته‌ جێگای قسه‌یه‌ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم لانی كه‌م كۆده‌نگی لایه‌نه‌سیاسیه‌كانی له‌سه‌رنیه‌و وه‌له‌وه‌ش گرنگتر له‌م كاته‌دا و له‌دوای به‌رواری( 21 / 8 / 2015 ) ئه‌م پۆسته‌ دیاریكراوه‌ هیچ پاڵپشتێكی یاسایی نیه‌ .
ئه‌مه‌ تائێرله‌ لای هه‌موان ئاشكرایه‌ ,به‌ڵام هه‌موو مان ئه‌و ڕاستیه‌ ئه‌زانین كه‌ كاك مسعود سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردوستانه‌وه‌ سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین پارتی كوردیه‌ له‌ باشوری كوردوستان ,هه‌رئه‌م پۆسته‌ ئه‌وه‌ ئه‌خوازێت كه‌ حه‌زكات ئه‌گه‌ر له‌ م كاته‌دا ده‌سكه‌وتێك بۆكوردو كوردوستان بێته‌ دی له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و بێت یان ئه‌مه‌ مافی ئاسای هه‌موو كه‌سێكه‌ كه‌بتوانێت گه‌وره‌ترین خزمه‌ت و ده‌سكه‌وت پێشكه‌ش بكات بۆیه‌ له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ من به‌ماف و ئاره‌زویه‌كی ڕوای كاك مسعودی ئه‌بینم بیه‌وێت له‌سه‌رده‌ستی خۆی و له‌ سه‌رده‌می ئه‌و دا كورد بگات به‌ئاواتی خۆی و ده‌وڵه‌تی خۆی ڕاگه‌یه‌نێت وه‌ هه‌ر هه‌نگاو ڕێكارێك ببێته‌ كار ئاسانی بۆئه‌م ده‌سكه‌وته‌ بیگرێته‌به‌ر له‌كاتێكدا كه‌ئه‌مه‌ بۆ سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردوستان ڕه‌وایه‌ بۆهه‌مو و سه‌ركرده‌یه‌كی پارتێكی تر هه‌ر ڕه‌وایه‌ كه‌ ئه‌و ئاواته‌ی هه‌بێت به‌ڵام ئه‌مه‌یان جێگای قبوڵ نیه‌ له‌ڕوی پرسی نه‌ته‌وایه‌تیه‌و ئه‌گه‌ر به‌یه‌كێك كاره‌كه‌ بكرێت مادام به‌ خۆمان یان یه‌كێكی تر ناكرێت ببینه‌ ڕێگر و له‌مپه‌ری بۆ دروست بكه‌ین چونكه‌ دواجار پرسی به‌ده‌وڵه‌ت بوونی كوردوستان له‌ كه‌سه‌كان و لایه‌نه‌كان گه‌وره‌تره‌ و ئاواتی له‌مێژینه‌ی هه‌موانه‌ و له‌ پێناوه‌شدا گه‌لی كورد قوربانی زۆری داوه‌ به‌َم پیِش ئه‌و هه‌نگاوه‌ گرنگه‌ سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردوستان كاك مسعود بارزانی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ بنێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌م پرسه‌ گرنگ و گه‌وره‌یه‌ له‌ مزایه‌ده‌ی حیزبی ده‌ربچێت و له‌كاتێكدا ڕیفراندۆم ئه‌نجام نه‌درێت كه‌ توشی شكست ببێت چونكه‌ ئه‌گه‌ر هه‌مو لایه‌نه‌كان كۆده‌نگ نه‌بن له‌سه‌ری دواجار له‌ناو خۆ و ده‌ره‌وشدا توشی نائومێدیه‌كی گه‌وره‌ ئه‌بین بۆیه‌ ئه‌بێت به‌ئه‌ندازه‌ی گه‌وره‌ی پرسه‌كه‌ گه‌ورانه‌ بیری لێ بكرێته‌وه‌ وه‌گرنگه‌ ئه‌و كاته‌ی كه‌دیاری ئه‌كرێت گونجاو بێت بۆیه‌ به‌پێویستی ئه‌زانم پێش ئه‌نجامدانی ئه‌و پرسه‌ گرنگه‌ ئه‌بێت ئه‌م هه‌نگاوانه‌ بندرێت وه‌به‌پله‌ی یه‌كه‌م پێویسته‌ كاك مسعود بارزانی ده‌ستپێشخه‌ری خۆی ڕاگه‌یه‌نێت وه‌ ئه‌م كارانه‌ ئه‌نجام بدات :ـ
1ـ ڕاگه‌یاندنی ئاشته‌وایه‌كی نیشتمانی له‌ نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ناكۆكه‌كان به‌تایبه‌تیش له‌نێوان پارتی و بزتنه‌وه‌ی گۆڕاندا تا كۆتای به‌م بارو دۆخه‌نائاساییه‌ بهێنن چونكه‌ له‌ڕابردوودا ئه‌م ناته‌بایانه‌ سه‌ریان كێشاوه‌ بۆ شه‌ڕی ناو خۆو په‌لكێشكردنی دوژمنان و ناحه‌زان بۆ سه‌ر خاكی كوردوستان و له‌باربردنی ئه‌زمونی ڕابردوو .
2ـ كارا كردنه‌وه‌ی په‌ڕله‌مان له‌ زوترین كاتدا چونكه‌ ئه‌و پرسیاره‌ دروست ئه‌بێت ئایه‌ كێ‌ بڕیار ئه‌دات له‌ كوردوستاندا ڕاپرسی بكرێت په‌ڕله‌مان و ده‌زگا فه‌رمیه‌كان یان حزب و كه‌سانێكی دیاری كراو .
3ـ ڕێكخستنه‌وه‌ی حكومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه‌ پیِشتر هه‌موان له‌سه‌ری پێكهاتون چونكه‌ ناكرێت لایه‌نێكی گرنگ كه‌ به‌شداربوه‌ له‌ حكومه‌تدا ئه‌مڕو له‌ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت بێت وه‌یان لانی كه‌م ئه‌و لایه‌نه‌ش هاووڵاتی ئه‌م هه‌رێمه‌ن وه‌ به‌ استحقاقی خۆیان ئه‌و پۆستانه‌یان وه‌رگرتوه‌ و خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی به‌ر چاون له‌ده‌نگی هاووڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه‌ .
4ـ ڕێكخستنه‌وه‌ی سیسته‌می موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌داخه‌وه‌ به‌شێوازێكه‌ كه‌ فه‌رمانبه‌رانی فعلی چاره‌كه‌ موچه‌ وه‌رئه‌گرن به‌ڵام ئه‌وانه‌ی بندیوارو خانه‌نشینی نایاساین و یان ئه‌وانه‌ی له‌ماڵه‌وه‌ن به‌ هۆكارێك له‌ هۆكاره‌كان موچه‌وه‌رئه‌گرن موچه‌ی ته‌وا وه‌رگرن كه‌ئه‌مه‌ی له‌ م ووڵاته‌دا بونی هه‌یه‌ بڕواناكه‌ له‌ته‌وای دنیاداوێنه‌ی هه‌بێت ئه‌وه‌ی له‌م هه‌رێمه‌دا ئه‌گوزه‌رێت بۆیه‌ به‌دوری نه‌زانین هاوڵاتیه‌ك له‌داهاتی هه‌رێم دا به‌ش خوراو بێت ئاماده‌نیه‌ ده‌نگ بۆ داهاتوی ده‌وڵه‌تێك بدات كه‌بزانێت ماف خوراو په‌راوێز خراو ئه‌بێت .
5ـ یه‌ك خستنی هوڵوێستی كوردی له‌به‌غدا له‌سه‌ر پرسه‌نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان و به‌رانبه‌ر به‌ ووڵاتانی دراوسێ وه‌یان لانی كه‌م دابه‌شكردنی ڕۆڵی لایه‌نه‌كان بۆبه‌رژه‌وه‌ندی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان .
6ـ دانانی سنورێك بۆئه‌و بارو دۆخه‌نه‌خوازراوه‌ی له‌ م هه‌رێمه‌دا ئه‌گوزه‌رێ به‌داخه‌وه‌ ڕۆژانه‌ گوێبیستی هه‌واڵی نه‌خوازراو دیمه‌نی ناشایسته‌ له‌ كوشتنی هاووڵاتیان و فڕێدانی ته‌رمه‌كانیان و سوكایه‌تی به‌ كه‌رامه‌ت و ئازادیه‌كانیان ئه‌كرێت , كه‌به‌پله‌ی یه‌كه‌ م حكومه‌ت و لایه‌نه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان لێی به‌ر پرسن چونكه‌ نائارامی باڵی به‌سه‌ر ده‌رونی هاووڵاتیان داكێشاوه‌ له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ی شانازی پێوه‌ ئه‌كه‌ین له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ئاسایشی هه‌رێم و پاراستنی سه‌رو ماڵی هاوڵاتیان بوو .
پێش هه‌رهه‌نگاوێك پێویسته‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ بندرێت بۆ ئه‌وه‌ی دواجار بتوانین ئاواتی له‌ مێژینه‌ی گه‌ل و خه‌ونی به‌ده‌وڵه‌ت بونی كوردوستان ببێته‌ڕاستی و به‌ره‌و سه‌ر به‌ خۆی كوردوستانی گه‌وره‌