وەزارەتی كارەباكەی یەكگرتو و لێفەكەی مەلای مەشهور


دەلێن شەوێكی زستان لە كۆڵانەكەی مەلا مەشهوردا منداڵی ئەو كۆڵانە لە بەردەم ماڵی مەلادا دەبێت بەشەریان و دەنگەدەنگی شەرەكە هێندە هەراسان دەبێت مەلای مەشهور ناچار دەبێت بڕوات بەدەم شەڕەكەوە و لەبەر ئەوەی شەوێكی زۆر سارد دەبێت بۆیە مەلا مەشهور بەلێفەكەیەوە دەچێتە وەرەوە ، شەركەرەكانیش لێفەكەی مەلامەشهور دەفڕێنن و لە وناوە دوردەكەونەوە، كاتێك مەلا مەشهور دێتەوە ماڵەوە ژنەكەی دەڵت ها مەلا شەرەكە لەسەر چی بوو؟ مەلا مەشهوریش دەڵێت وەڵڵا لەسەر لێفەكەی من بوو، لێفەكەی منیان بردوو شەركەشیان كۆتایی هات....

ئەم بەسەرهاتەی مەلای مەشهور ڕێك و ڕاست وەك وەزارەتی كارەباكەی لای یەكگرتوی لێهات ، تا وەزارەتی كارەبا لای وەزرەكەی یەكگرتوو بو ، هەموو كارەبا بڕان و كێشەی كارەبا و دابین نەكردنی گازوایل بۆ ویستگەكان و تەنانەت كارنەكردنی موەلیدەی كارەبا ئەهلیەكانی گەڕەكەكانیش لەسەر یەكگرتوو وەزیەكەی ماڵ بوو!!!!! بۆ لەژێر فشاری شەقام و خودی ئەندامانی یەكگرتوو لەلایەك و خوێن ساردی وەزارەتی سامانەسروشتیەكان بۆدابین نەكردنی گاز بۆ وێستگەكان لەلایەكیتر، وەزیرەكەی یەكگرتوو دەستی لەكار كێشایەوە، وەزارەتەكەش بەوەكالەت درا بە هەمان وەزیری سامانە سروشتیەكان كە وەزارەتەكەی هۆكاری كەم و شكستی كارەبابوو!!!

دەی ئەوە دیسان هەرێم لە گەرمای هاوینەدا كەوتەوە بەر هەڕەشەی كەمی كارەبا و وەزیرە بەوەكالەتەكەش لەم كاتەدا لە شەقامەكانی ئەوروپادا دەسوڕێتەوە ، كەچی كەس نوزەی لێوەنایەت!!!!

دەی بە قسەكەی مەلا مەشهور ڕێك شەڕەكە لەسەر وەزیرەكەی یەكگرتوو بو. هەرچەندە وەزارەتی كارەباش ڕونكردنەوەیدا لەسەر كەمی و پچڕانی كارەبا لەمكاتەدا ، بەڵام شەقام ئەو جۆرە لێدوانانە بە تورێكی قوڕاوی ناكڕێت ، خەڵكی لەم وەرزە گەرمەدا كارەبای دەوێت .

 

am