كێن ئەوانەی دژایەتی دكتۆر عەلی قەرەداغی دەكەن ؟

 

دكتۆر لەو كاتەوە كە رابیتەی ئیسلامی كوردی دروست كردوە ،بەبەردەوامی لەدەرەوەی دەسەڵات و حكومەت كاری خێرخوازی كردوەوبچیتە هەر شوێنێكی ئەم كوردستانە مزگەوتێك یان نەخۆشخانەیەك یان بیرێك یان پرۆژەیەكی ئاوەدانكردنەوە دەبینیت .

لەروی سیاسیشەوە هەوڵی بەردەوامی بەرگری لەمافەكانی گەلی كوردو هەوڵی یەكخستنی لایەنەكان و پرۆژەی بەردەوام بۆ گەشەپێدانی كوردستان و دوایەمین خزمەتیش زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بو. لە ئێستاشدا لە هەوڵی ئاشتەواێدایە لەنێوان دەوڵەتی توركیاو پارتی كرێكاران بۆ كۆتایی هێنان بە نەهامەتیەكانی گەلی كورد لە باكور، ئەما نەو دەیان كاری تر كە هەموی نیشانەی دڵسۆزی و خەمخۆرین بۆ گەلی كوردو كێشە رەواكەی .

بەبێ ئەوەی دەستی هەبێت لەرشتنی دڵۆپێك خوێنی كورد،یان بە فیڕۆدانی یەك دیناری ئەم هەرێمە كە ..لێوانلێوە لە گەندەڵی ،هەمو هەوڵەكانی چاكەو خێرو دڵسۆزیان لێ دەتكێ ،بەڵام كۆمەڵە كەسێك هەن كە چاویان چاكەكانی ئەم پیاوە نابینێت و وەك چۆن داعش دژایەتی دەكات زۆر ئاساییە بەلایانەوە بچنە ئەو بەرەیە.

ئەم عەلمانی و چەپە توند رەوانەش لە سەر شێوازی خۆیان هێرشی بكەنە سەرو تەكفیری بكەن ،ئەمانە چاویان هیچ خزمەتو جوانیەك نابینێ ،كۆمەڵێك مرۆڤی ئایدیۆلۆژی بیر تەسكن دوا جار هەر ئەمانەن سەری كوردو ئەزمونەكەشی دەخۆن..