ڕاپه‌ڕینێك پاشه‌كه‌وت ئه‌كه‌ین بۆ حكومه‌ت

 

ئەم حكومەتە بێ حیكمەتەی لەمەڕ خۆمان بڕیاری پاشەكەوتكردنی موچەی فەرمانبەرە فەرمیەكانی دەركردو خستیە باری جێ بەجێكردنەوە ,وە موچەی بند یوارو خانەنشینە نایاساییەكانی وەك خۆی هێشتەوە یان بڵێن رێژەیەكی زۆر كەمی بۆپاشەكەوت كردن بەڵام فەرمانبەرە كاراكانی ناو وەزارەتە خزمەتگوزاریەكانی وەك پەروەردەو تەندروستی و شارەوانی و ئاو وكارەباو چەند شوزێنێكی تری كردە چارەكە موچە .


لەو كاتەوە تائێستا كە بەچوارمانگی كۆتایی ساڵی 2015 و شەش مانگی نیوەی یەكەمی ساڵی 2016 لەماوەی ئەم (10) دە مانگەدا (5 ) پێنج جار موچەدراوە كە ئەگەر بەوردی ئەژمێری بكەیت ئەكاتە مووچەی دوو مانگی پێش سیستەمی پاشەكەوتەكە واتە حكومەت لەماوەی (10 ) دە مانگدا تەنهاو تەنها دوو موچەی داوە ئەوەی تری بەوتەی خۆیان بۆ پاشەكەوتكردون ,
بەدڵنیاییەوە فەرمانبەران نیگەرانن هاووڵاتیان بێزارن بەڵام بارو دۆخی هەستیارو تایبەتی هەرێم ئەو هەستەی لادروست كردون كە بەووریاییەوە مامەڵە بكەن بەرژەوەندی خاك و خەڵكی ئەم هەرێمە بخەنە پێش بەرژەوەندی خۆیانەوە ڕَێك پێچەوانەی حیزبە دەسەڵاتدارەكانن ,چونكە ئەوان بەرژەوەندی حیزب و خۆیان خستۆتە پێش بەرژەوەندی خاك و خەڵكی كوردوستانەوە .


گومان لەوەدانیە كە هاووڵاتیانی ئەم هەرێمە هەست بەو هەموو ناداد پەریە ئەكەن كە بەرامبەریان ئەكرێت وە گەندەڵی تابینەقاقای سیستەمەكە و حكومەت هاتوە بۆیە گەلیش وەك بڕیارەكەی حكومەت ڕاپەڕینێكی بۆئەم حكومەتە پاشەكەوت كردوە لەكات و ساتی خۆیدا ئەیداتەوە تۆڵەی ئەو هەموو ستەم و ناحەقیەی كەبەرامبەر بەهاووڵاتیانی ئەم هەرێمە كراوە لەیەن ئەم دەسەڵاتە بێ باكەوە هەرئەبێت بكرێتەوە و ئەنجام دەرانی ئەم گەندەڵیانەی كەبۆتە مۆرانەی ئەم ووڵاتەو مافی هاووڵاتیانی خواردوە ئەبێت ڕۆژێك بێت باجی تاوان خراپەكانیان بدەنەوە بۆیە بەدڵنیاییەوە چۆن دەسەڵات قەرزاری میللەتە میللەتیش قەرزارە ئەبێت بەئەركی مرۆڤانەی خۆی هەستێك بەرانبەر بەم دەسەڵاتە بێ باكە و ڕاپەڕین بەڕوی ئەم دەسەڵاتدارانەدا ئەنجام بدرێت بەڵام كاتی ماوە چاوە ڕوانبت تۆڵە بەسەبرە بەڵام بەزەبرە.